گرنگیی جیۆپۆلەتیکی تورکیا لە پاراستنی ئاسایشی وزەی یەکێتیی ئەورووپا
Keywords:
یەکێتیی ئەورووپا, تورکیا, ئاسایشی وزە, سرچاەی ئاسایشAbstract
دەرخستنی گرنگی تورکیا بۆ یەکیتی ئەورووپا و چۆنییەتی مامەڵەکردنی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ وزە لە نێوان خۆیانداپرسیاری سەرەکیی توێژینەوەیە و بە پشت بەستن بە رێبازی وەسفی، شیکاری هەوڵی تێگەیشتن دراوە لە ناوەڕۆکی رۆڵ و کاریگەری تورکیا لە دابینکردنی ئاسایشی وزەی یەکێتیی ئەورووپا ، کە جۆرێک لە تەواوکاری بەدی ئەکرێت لە سیاسەتی یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا لە بواری وزە. تورکیا گرنگی و بایەخێكی ئەوتۆی بۆ یەکێتیی ئەورووپا هەیە لە دابینکردنی ئاسایشی وزە وەکو سەرچاوەی ئابووریی و لە قۆناغی دواتردا وەکو سەرچاوەی ئاسایش، ئەم بایەخەش لە گواستنەوەی چەندین هێڵ و بۆریی نەوتی بۆ یەکێتیی ئەورووپا و دراوسێیەتی چەندین دەوڵەتی دەوڵەمەندە بە نەوت و سەرچاوەی سرووشتیی خۆی ئەبینێتەوە.