شڵه‌ژانی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی ره‌تكردنه‌وه (ODD) لای مناڵانی تووشبوو بە شڵه‌ژانی شه‌به‌نگی ئۆتیزم
Keywords:
رێژە‌ی بەربڵاویی, شڵه‌ژان, شڵه‌ژانی بەرەنگاربوونەوەی ره‌تكردنه‌وه, شڵه‌ژانی شه‌به‌نگی ئۆتیزمAbstract
توێژینەوەکانی پێشوو ئاماژە بە لێکەوتەکانی شڵه‌ژانی بەرەنگاربوونەوەی رەتکردنەوە لای مناڵان ئەکەن، ئەکرێت بەرزیی لە رێژە‌ی ئەم گرفتە رەنگدانەوەی نەرێنیی زیاتری لەسەر رەفتاریی مناڵانی تووشبوو بە شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم هەبێت. به‌ڵام كێشه‌ی سەرەکیی ئه‌وه‌یه كه زانیاریی ته‌واو له به‌رده‌ست نییه سه‌باره‌ت به زانینی رێژە‌ی به‌ربڵاوی شڵه‌ژانی بەرەنگاربوونەوەی ره‌تكردنه‌وه لای مناڵانی ئۆتیزم له قوتابخانە و سه‌نته‌ره‌كانی شاری سلێمانی. هه‌روه‌ها بە پێی زانیاریی سنوورداری توێژەر هەتا ئێستا توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی نەکراوە. له‌به‌ر گرنگیی ئه‌م بابه‌ته، توێژینه‌وه‌کەی ئێستا بەجێهێنرا بە ئامانجی زانینی رێژە‌ی بەربڵاوی شڵه‌ژانی بەرەنگاربوونەوەی ره‌تكردنه‌وه (ODD) لای مناڵانی تووشبوو بە شڵه‌ژانی شه‌به‌نگی ئۆتیزم. ئامانجی تری توێژینەوەکە زانینی جیاوازیییە لە ئاستی (ODD) بە پێی هەریەک لە گۆڕاوی رەگەز و تەمەن. لە توێژینەوەکەدا میتۆدی وەسفیی بەکارهێنرا و، نموونه‌ى توێژینه‌وه‌كه پێكهات له (64) مناڵیی تەمەن (٣-١١) ساڵیی تووشبوو بە ئۆتیزم کە لە سێ سەنتەری شاری سلێمانی هەڵبژێرابوون. پاش دەرهێنانی تایبەتمەندییە سایکۆمیترییەکانی وەک (راستگۆیی و جێگیریی) توێژەر پشتی بە پێوەری الدسوقی (٢٠١٥) بەست بۆ پێوانی شڵه‌ژانی بەرەنگاربوونەوەی رەتکردنەوە. ئامرازە ئامارییەکانی وەک شاپیرۆ و کۆلمۆگرۆڤ، كرونباخ _الفا، مان ویتنیی لە توێژینەوەکەی ئێستادا بەکارهێنرا. ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وت كه رێژە‌ی به‌ربڵاوی شڵه‌ژانی بەرەنگاربوونەوەی ره‌تكردنه‌وه ( 31%) بوو. هەروەها مناڵانی ئۆتیزم له ره‌گه‌زی نێر زیاتر ئەناڵێنن به ده‌ست شڵه‌ژانی بەرەنگاربوونەوەی ره‌تكردنه‌وه‌وه، بە به‌راورد به ره‌گه‌زی مێ. ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخست کە بە گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌ن، ئاستی شڵه‌ژانی بەرەنگاربوونەوەی ره‌تكردنه‌وه‌وه زیاتر ئەبێت. له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م ئه‌نجامانه‌دا چه‌ند پێشنیار و راسپارده‌یه‌ك خراونه‌ته‌ڕوو.