سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق توێژینەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژیی مەیدانییە

Authors

  • م. ئالان صلاح سعدی خوێندكاری دكتۆرا/ له‌ بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەددین،هەولێر، عێراق Author
  • پ.ی.د. نوری یاسین هه‌رزانی ڕاوێژكار له‌ وزاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی/هه‌رێمی كوردستان Translator

Keywords:

سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی, هاوسه‌رگیریی, جیابوونه‌وه‌, خێزان, خزمایه‌تیی

Abstract

كۆمه‌ڵگه‌كان له‌ كۆمه‌ڵیك سیسته‌م پێكدێن، یاخود بونیادێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ره‌كیی، كه ‌تیایدا كۆمه‌ڵێك‌ سیسته‌م و دامه‌زراوه‌ ڕۆل و شوێنگه‌ی تایبه‌ت له‌ خۆده‌گرێت، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ سیسته‌مه‌ش به‌ لایه‌نی فه‌رمانییه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ‌به‌ستراون لە بونیادێکی كۆمه‌ڵایه‌تییدا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی ئه‌نترۆپۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تیی. به‌گشتی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی ئاماژە‌یه‌ به‌و شێوازو‌ یان به‌و ڕێگه‌یه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌و میانه‌یه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ و كارلێك له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن، وه‌كو پێڕه‌وێك یان ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی مامه‌ڵه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، له‌ سه‌ری ڕێك ده‌خه‌ن، هه‌موو ئه‌و كارلێكردن و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش له‌ ئه‌نجامی پێكهاته‌ی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی، وه‌كو هاوسه‌رگیریی و خێزان و خزمایه‌تیی دێته‌ئاراوه‌، به‌ مه‌به‌ستی دابینكردن و تێركردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی مرۆڤ وبه‌رده‌وامبوونی كۆمه‌ڵگه‌. توێژینه‌وه‌کە بریتییه‌ له‌ ده‌رخستنی  شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌‌ی ته‌ق ته‌ق، وئاشكراكردنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ له بواری‌ هاوسه‌رگییریی و جیابوونه‌ و خێزان و خزمایه‌تیی كه‌ له ‌بونیادی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌دا ڕوویداوه‌، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌یه‌. ئه‌م بابه‌ته توێژينه‌وه‌يه‌كى چۆنايه‌تيى ئه‌نترۆپۆلۆژيیه‌، كه‌ لە ناوه‌ندی نا حییه‌ی ته‌ق ته‌ق ئەنجامدراوە، كه‌ سوود له‌ میتۆدی ئه‌نترۆپۆلۆژیی مه‌یدانی وه‌رگیراوه،‌ به‌ پشتبه‌ست به‌ تیۆری بونیادی ئه‌ركدرایی، به‌ به‌كارهێنای ئامڕازو كه‌رسته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی وه‌ك، شێوازی تێبينيیكردن و سه‌ره‌نجدان و ‌به‌شداريكردنی ڕاستەوخۆ له‌ مه‌یدانی توێژینه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتن و هه‌واڵده‌ر و به‌ڵگه‌نامه ‌و تۆمار و زانیارییه‌ فه‌رمیه‌كان. له‌ سۆنگه‌ی گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان، توێژینه‌وه‌كه‌ به‌سه‌ر  پێنج به‌شدا دابه‌شكراوه‌، ئه‌وانیش سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی ،هاوسه‌رگیریی، جیابوونه‌وه‌، خێزان، خزمایه‌تیی. له‌ كۆتاییدا  توێژینه‌وه‌كه‌ گێشتووته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه‌ دیارده‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌ره‌كی به‌په‌سندتر داده‌نرێت‌، شێوازی خێزانی بنكه‌ فراوان بۆ خێزانی(ناوك) بچووك گۆڕاوه‌، خزمایه‌تیی له‌ ڕێگه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی باوكه‌وه‌یه‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باوك سالارییه‌‌، دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ روو له‌به‌رزبوونه‌وه‌دا‌یه، كورو كچ ئازادن له‌ هه‌لبژاردنی هاوسه‌ردا، دیارده‌ی فره‌ژنیی له‌ ناحییه‌ی ته‌ق ته‌ق هه‌ندێجار به‌هۆی كۆمه‌ڵێ هۆكاردێته ‌ئاراوه‌.

Published

2024-07-31

Issue

Section

Articles

How to Cite

سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق توێژینەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژیی مەیدانییە . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/24