توانستە سرووشتییەکانی گەشەپێدانی گەشتوگوزار و كێشەكانی لە قەزای دەربەندیخان دا

Authors

  • م.ی. عبدالجبار صالح محمد أمین بەشی جوگرافیا- کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان - زانکۆی سلێمانی- هەرێمی کوردستان- عێراق Author
  • پ. شیروان عمر رشید بەشی جوگرافیا- کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان - زانکۆی سلێمانی- هەرێمی کوردستان- عێراق Translator

Keywords:

قەزای دەربەندیخان, توانستە سرووشتییەکان, جۆرەکانی گەشتوگوزار, کێشەکانی گەشتوگوزار, گەشەپێدانی گەشتیاریی

Abstract

ئامانج لەم توێژیینەوەیە دەرخستن و شیکردنەوەی توانستە سرووشتییەکان و کێشەکانی بەردەم گەشەپێدانی گەشتوگوزارە لە قەزای دەربەندیخان دا، بۆ بەجێهێنانی ئەم توێژیینەوەیە، هەریەك لە میتۆدەکانی وەسفیی و شیکاریی بەکارهاتووە، لەگەڵ خستنەڕووی ئەنجامی فۆڕمی راپرسیی، کە بەشێوەی راستەوخۆ و ئەلیکترۆنیی بووە بۆ ماوەی (٦)مانگ، پاشان شیکردنەوەی زانیارییەکان بەشێوەی خشتە و نەخشە و وێنەی جۆراوجۆر خراوەتەڕوو، توێژیینەوەکە گەیشتووە بە کۆمەڵێک ئەنجام، گرنگترینیان، قەزای دەربەندیخان خاوەنی چەندین توانستی جۆراوجۆری گەشتوگوزاریی سرووشتییە بۆ گەشەپێدانی گەشتیاریی لە ناوچەکەدا، بەڵام چەندین کێشە رێگرە لە بەردەم گەشەپێدانیی گەشتوگوزاریی تیایدا، بە تایبەتیی کەمیی خزمەتگوزاریی ژێرخانی ئابووریی بە تایبەت خراپیی رێگاوبان و گواستنەوە زیاتر لە (٣٩،١٪) و کەمیی خزمەتگوزاریی گەشتیاریی بە رێژەی (٢٧،٢٪) وەرگرتووە، کەمترین کێشە کە ئاماژەی بۆ کراوە لە لایەن گەشتیارانەوە، لایەنی ئاسایشیی بووە بە رێژەی لە (٢،٥٪)، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ بەرقەراربوونی ئاسایش لە ناوچەی توێژیینەوەدا. لە کۆتاییدا چەندین پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و چۆنییەتی گەشەپێدان و پلاندانی گەشتیاریی لە قەزای دەربەندیخان دا خراونەتەڕوو، وەک چاککردنی رێگاوبان و چارەسەرکردنی کێشەی موڵکایەتیی و دابینکردنی شوێنی حەوانەوە و چێشتخانە و..هی تر، کە ئەبێت بە هۆی زۆربوونی ژمارەی گەشتیاران و گەشەپێدان و پێشکەوتنی کەرتی گەشتیاریی لە ناوچەکەدا.

Published

2024-08-04

Issue

Section

Articles

How to Cite

توانستە سرووشتییەکانی گەشەپێدانی گەشتوگوزار و كێشەكانی لە قەزای دەربەندیخان دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 11. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/242