كودەتای (12ی ئەیلوولی 1980) لە توركیا
Keywords:
توركیا, كودەتا, هۆكار, سەربازیی, ناوخۆ, دەرەكییAbstract
دیاردەی كودەتا لە توركیا وەك یەكێك لە دیاردە سیاسیی و سەربازییەكان پێویستی بە شیكردنەوەو لێكۆڵینەوەی زانستی هەیە، لەبەرئەوەی گۆڕانكاریی گەورەی لە بواری سیستەمی فەرمانڕەوایی ئەو وڵاتەدا درووستكردو رەنگدانەوەی لەسەر بوارەكانی ئابووریی و كۆمەڵایەتییش هەبووە. كودەتای (12ی ئەیلوولی 1980) بە یەكێك لەو كودەتا سیاسیی و سەربازییانەی توركیا هەژمار دەكرێت، كە بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسیی و دژواربوونی دۆخی ئابووریی و بەریەككەوتنی گروپە كۆمەڵایەتیی و سیاسییەكان هاتەئاراوە وەك هۆكارە ناوخۆییەكان، سەرەڕای كاریگەری هۆكارە دەرەكییەكان، كە بریتی بوو لەناڕەزایی ئەمەریكا و رۆژئاوا لەمەڕ قەیران و تەنگژە سیاسییەكانی توركیا و دڕدۆنگی لەئاستی گەشەكردنی تەوژمی چەپ و ئیسلامیی سیاسیی و جووڵانەوەی سیاسیی و چەكداریی كورد. ئەم توێژینەوەیە دەیەوێت بەدوای ئەو پرسیارانەدا بچێت، كە ئایا هۆكاری سەرهەڵدانی كودەتای (12ی ئەیلوولی 1980) لەتوركیا چیبوو؟ رۆڵی فاكتەر و هۆكارە ناوخۆیی و دەرەكییەكان چ كاریگەرییەكی لەسەر روودانی ئەو كودەتایە هەبووە؟ ئایا تەشەسەندنی بەریەككەوتن و پێكاهەڵبژانی گروپە راستڕەو و چەپڕەوەكانی توركیا رۆڵی هەبوو لەبەرپابوونی كودەتاكە و ناڕەزایی ئەمەریكا وەك فاكتەرێكی دەرەكی لە هاتنەئارای كودەتاكەدا؟ ئەنجام و كاریگەرییەكانی ئەم كودەتایە بووە هۆی گۆڕانكاری لەسیستەمی سیاسیی توركیا و هاتنەئارای بارودۆخێكی نوێی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی و ئابووریی و دەستوریی، بەجۆرێ ساڵی 1982 دەستوری نوی بۆ توركیا نوسرایەوەو ساڵانی دواتر پارت و رێكخراوی سیاسیی نوێ لە گۆڕەپانی سیاسیی توركیادا رۆڵیان بینی و چوونە سەر تەختی دەسەڵات. هەروەك كۆتایی هێنا بە قۆناغێك لە پەرەسەندنی تەوژمی چەپ و ئیسلامی سیاسیی و جوڵانەوەی سیاسیی كورد لەو قۆناغەدا هێنا و لاوازی كردن.