ئه‌رگه‌تیڤ له‌ زاری كرمانجیی ی ژووروودا له‌ چوارچێوه‌ی تیۆری به‌رهه‌مهێنان و گوێزانه‌وه ‌و مینیماڵ پرۆگرام

Authors

  • پ.عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مه‌عرووف بەشی کوردیی- كۆلێژی زمان-زانكۆی سلێمانی Author
  • م.د.تریفه‌ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج به‌شی كوردیی -كۆلێژی په‌روه‌رده‌- زانكۆی گه‌رمیان Translator

Keywords:

ئه‌رگه‌تیڤ, نۆمینه‌تیڤی-ئه‌كوزه‌تیڤی, ئه‌رگه‌تیڤی شه‌قبوو

Abstract

توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ ناونیشانی (ئه‌رگه‌تیڤ له‌ زاری كرمانجیی ی ژوروودا له‌ چوارچێوه‌ی تیۆری به‌رهه‌مهێنان و گوێزانه ‌و مینیماڵ پرۆگرام)ە‌‌‌، كه‌ تێیدا بنه‌ماكانی تیۆری به‌رهه‌مهێنان و مینیماڵ په‌یوه‌ست به‌ ئه‌رگه‌تیڤه‌وه‌ روون ئه‌كرێته‌وه‌، ئامانج لێی خستنه‌رووی بنه‌ماكانی تیۆرییه‌كه‌یه‌ له‌ زاره‌كه‌دا. بێگومان ئه‌رگه‌تیڤ وه‌ك لایه‌نێكی سینتاكسیی و رێزمانیی به‌شێكی گرنگی سینتاكس (رێزمان)ی ئه‌و زمانانه‌یه،‌ كه‌ پێڕه‌وی ئه‌رگه‌تیڤییان هه‌یه‌، بێگومان زمانی كوردیی(زاری كرمانجیی ی ژوروو)، كه‌ بابه‌تی توێژینەوەکەی ئێمه‌یه‌، پێشووتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر كراوه‌ و له‌ناو لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا بۆچوونی هه‌مبه‌ر و پێچه‌وانه‌ خراونه‌ته‌روو، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ خستنه‌رووی ئه‌م لایه‌نه‌ رێزمانییەو دیدو تێڕوانینی نوێ بۆ ئه‌م لایه‌نه‌ ئه‌خاته‌روو،  توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسیارو گریمانه‌ بنیاتنراوه‌، كه‌ ئه‌وانیش بریتیین له‌وه‌ی، كه‌ ئایا مۆرفیمه‌كانی (ی،ێ) له‌ زاره‌كه‌دا نیشانه‌ی دۆخی مۆرفۆلۆژیین؟ یاخود نیشانه‌ی ئه‌رگه‌تیڤیین؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئه‌م بۆچوونه‌ هه‌مبه‌رییه‌یش له‌ناو زمانه‌واناندا بۆ هه‌بوونی ئه‌م مۆرفیمانه‌ن و ده‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر به‌شێك له‌ فرێزه‌كانی ناو رسته‌ له‌ زاره‌كه‌دا. له‌به‌رئه‌وه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و گریمانه‌یه‌ ئه‌خاته‌ڕوو، كه‌ له‌ زاره‌كه‌دا مۆرفیمه‌كانی(ی،ێ) مۆرفیمی تایبه‌ت به‌ دۆخ، هه‌روه‌ها له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ روون ئه‌كرێته‌وه‌، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌تی ئه‌رگه‌تیڤ له‌ چوارچێوه‌ی تیۆری به‌رهه‌مهێنان بنه‌ماكانی هه‌ریه‌ك تیۆره‌كانی دۆخ و حوكمكردنی فرێزه‌ كردارییه‌كان له كرداره‌ تێپه‌ڕەكاندا بریندار ئه‌كات. له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا په‌یڕه‌وی رێبازی په‌سنی شیكاریی ئه‌كرێت، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك شوێندا رێبازی تری وه‌ك به‌راو‌ردی بۆ جێگیركردنی گریمانه‌كه‌و وه‌ڵامه‌كانی پرسیاری توێژینه‌وه‌كه‌ به‌كار ئه‌هێنرێت. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه‌ دابه‌ش ئه‌بێت بۆ دوو به‌ش له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا به‌پێی بنه‌ماكانی تیۆری به‌رهه‌مهێنان ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌خرێته‌روو له‌گه‌ڵ خستنه‌رووی هه‌ردوو چه‌شنی سیستمی نۆمینه‌تیڤی-ئه‌كوزه‌تیڤی و سیسته‌می ئه‌رگه‌تیڤی، پاشان له‌ به‌شی دووه‌مدا ئه‌رگه‌تیڤ به‌پێی بنه‌ماكانی مینیماڵ روونئه‌كرێته‌وه ‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانه‌ ئه‌رگه‌تیڤییه‌كان ئه‌خرێته‌روو، نموونه‌و به‌ڵگه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ زاری كرمانجیی ژوروو ئه‌هێنرێته‌وه‌، له‌ هه‌ندێك شوێندا وه‌ك به‌ڵگه‌ هێنانه‌وه‌ بۆ سه‌لماندنی گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ نموونه‌ له‌ زمانه‌كانی تر وه‌رئه‌گیرێت، له‌وانه‌ زمانه‌كانی (رۆمانی،باسك،دێربالی). 

Published

2024-08-06

Issue

Section

Articles

How to Cite

ئه‌رگه‌تیڤ له‌ زاری كرمانجیی ی ژووروودا له‌ چوارچێوه‌ی تیۆری به‌رهه‌مهێنان و گوێزانه‌وه ‌و مینیماڵ پرۆگرام. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 1(6). https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/256