چەمکی فەلسەفە لە تێگەیشتنی ‹مستەفا زەڵمی› دا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری ڕەخنەیی
Keywords:
فهلسهفه, پێناسه, ئامراز, شهریعهAbstract
یەکێک لەو یاساناس و ئەکادیمستانەی کوردستان کە لەگەڵ پسپۆڕیی لەبنەماو رێساکاندا، ههوڵیداوه سوود لەزانست و بوارەکانیتریش وهربگرێت، د. مستەفا زەڵمی›(1924 –2016)یه. ئەم ڕەهەندە بهڕوونی لەنێو بەرهەم و بیرکردنەوهکانیدا ڕەنگیداوەتەوەو هەر ئەمەش وایکردووە کە خاوەنی بۆچوون و تێگەیشتنی خۆی بێت، بەتایبەت له بابەتی شەرعی و ڕاڤەکردنی دەقەکاندا. هەر ئەوەشی وایکردووە لەزاناکانیتر جیاوازتر دهربکهوێت، ڕاشکاوانه ڕاوبۆچوونی خۆی گەڵاڵەکردووە. لەم سۆنگەوە، توێژینەوەکە هەوڵدەدات تێگەیشتنی ئەو زانایە سەبارەت بەپێناسەو مانای فەلسەفە لەرێگەی خوێندنەوەی ‹سێ بەرهەم›ییەوە شرۆڤەبکات. شایەنی ئاماژەکردنە، زەڵمی لەزۆر جێگەدا زاراوەی ‹فەلسەفە›ی هێناوەتە بەرباس و بەمەبەست و بهئامانجێک کەخۆی پێیقایلبووە، بەکارهێناوە. جگەلەوەش، ئەو بەووردی تاوتوێی پێناسەکردنەوەی فەلسەفە لەرێگەی ئامانج و ئەرکەکانییەوە کردووە. لەلایەک هەوڵهکانی لەو بوارەدا، مایەی بەدواچونە. لەلایەکیترەوە، ئەو پەیوەندییەی کە فەلسەفە بەشەریعەت و قانونەوە هەیەتی، لەروانگەو جیهانبینی ئەودا پێویستە زیاتر شرۆڤەبکرێت. وەک دەردەکەوێت، زەڵمی پێناسەباوەکانی فەلسەفە رەتدەکاتەوە. چونکە، لەدەرخستنی واتای راستی فەلسەفەدا بەکەمکورتیان دەزانێت. لەو گۆشەنیگایەوە هەوڵی پێناسەکردنەوەی فەلسەفە دەداتەوە، بەڵام بەو جۆرەی خۆی مەبەستیەتی و بڕوای پێیە.