گرنگترین بومەلەرزەکانی کوردستان و هەوڵەکانی خۆپارێزیی دانیشتوان لەنێوان ساڵانی(٨٠٠- ٩٢٠ک/ ١٣٩٧- ١٥١٤ز)
Keywords:
بومەلەرزە, درزی بومەلەرزە, ناوچە کوردییەکان, ئەرزنجانAbstract
هەر لەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویی و درووستبوونی شارستانێتیی کارەساتەکانیش هاودەمی بووە، کەواتە هەموو شارستانێتییە مرۆییەکان رووبەڕووی کارەساتی جۆراجۆر بوون بەتەوە و تاکو ئێستاش هەر بەردوامە، یەکێ لەو کارەساتانە بومەلەرزەییە کەوا رووداوێکی سرووشتییە، هەر بۆیە جوگرافیای سرووشتیی وەک دیاردەیەک لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەکات، لەم توێژینەوەیەدا بەشێوەیەکی زانستیی باس لە چۆنێتیی روودانی بومەلەرزە ئەکرێت، کەوا هۆکاری روودانی پەیوەندەی هەیە بە پێکهاتەی زەویی بە گشتیی و توێکڵی زەویی بە تایبەتیی و ئەو گۆڕانکارییە سرووشتییانەی کە بەسەری دادێت بێ ئەوەی مرۆڤ هەستی پێ بکات، ئەمەش لە ئەنجامی هەبوونی چەندین درز لەتوێکڵی رووی زەویی کە بە درزی بومەلەرزە ناسراون روو ئەدات. چەندین درزی بومەلەرزەش بە خاکی کوردستان تێ ئەپەڕن بۆیە زۆر لەشوێنەکانی کوردستان کە نزیکن لەم درزانە رووبەڕووی بومەلەرزە بوون بەتەوە لەنێوان ساڵانی(٨٠٠- ٩٢٠ک/ ١٣٩٧- ١٥١٤ز) و، هەموو ئەم بومەلەرزانە بە پێی ساڵێ روودانیان لەکوردستان باسکراون لەگەل لێکەوتەکانیان لەرووی قوربانیی مرۆیی و زیانی ماددییی.