رۆڵی پرۆگرامی شاراوه له فێربوونی كارامه‌ییه‌كانی ژیان لای قوتابییان له دیدی مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕە‌تییه‌وه(توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه له ناحیه‌ی رزگاریی)
Keywords:
رۆڵ, پرۆگرامی شاراوە, کارامەییەکانی ژیان, قوتابخانە, مامۆستاAbstract
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتیه له زانینی رۆڵی پرۆگرامی شاراوه له فێربوونی كارامه‌ییه‌كانی ژیان لای خوێندكارانی قۆناغی بنهڕەتی لە دیدی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتییەوە. لەم توێژینه‌وه‌یه‌دا میتۆدی (وەسفیی- شیکاریی) و رێبازی چەندایەتیی به‌كارهێنراوه. نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێكهاتووه له (١٥٠) مامۆستای قۆناغی بنهڕەتی له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم و به‌كالۆریۆس، له هه‌ردوو رەگەزی نێر و مێ له ناحیه‌ی رزگاریی، كه به شێوه‌ی نموونه‌ی ههڕەمهكی چینایەتیی وه‌رگیراون. به سوودوه‌رگرتن له کتێب و سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان و هەروەها بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی، کە لە راپرسیی توێژینه‌وه‌كانی پێشووتردا به‌كارهێنراون، ئامرازی توێژینه‌وه‌كه بریتییه له فۆرمێكی راپرسیی، كه به پێوه‌ری (لیکرت)ی پێنجی رێکخراوە، کە خۆی ئەبینێتەوە لە پێنج هەڵبژاردە بۆ وەڵامدانەوەی هەر بڕگەیەک، ئەوانیش(بەزۆری، زۆر، بێلایەن، کەم، زۆرکەم). توێژەران بۆ خستنه‌ڕووی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی، كه له رێگەی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌وه ده‌ستیان كه‌وتوون په‌نایان بردووتەبەر تی تێست بۆ یەک نموونە و دوو نموونە لە بەرنامەی SPSS. هه‌ریه‌ك له راستێتی فۆرمی راپرسییه‌كه بە رێژەی (92.5%) و جێگری پێوه‌ری توێژینه‌وه‌كه بە رێژەی (٨٢%)بوون. توێژینه‌وه‌كه له كۆتاییدا گه‌یشتووه‌ته كۆمه‌ڵە ئەنجامێک له‌وانه: پرۆگرامی شاراوە رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەیە له فێربوونی كارامه‌ییه‌كانی ژیان لای قوتابیانی بنەڕەتیی لە ناحیەی رزگاریی. بەڵام لە زانینی رۆڵی پرۆگرامی شاراوه له فێربوونی كارامه‌ییه‌كانی ژیان به‌گوێرەی گۆڕاوی(رەگەز)، جیاوازیی ماناداری ئاماریی بوونی هەیە لە بەرژەوەندیی رەگەزی مێ. یەکێکی تر لەو ئەنجامانەی توێژەران پێی گەیشتوون بە پێی جیاوازیی (پسپۆڕیی) هییچ جیاوازییەکی ماناداری ئاماریی بوونی نیە.