کورد لەنێوان گوتاری شکۆمەندیی و پەراوێزخران

Authors

  • کامەران عزیز عبداللە بەشی کۆمەڵناسی، کۆلیژی ئاداب- زانکۆی سۆران Author
  • پ ی ئەییووب کەریمی بەشی کۆمەڵناسی، کۆلیژی ئاداب- زانکۆی سۆران Translator

Keywords:

پرسی کورد, باشووری کوردستان, گوتاری سەروەریی, ئیسلامی سیاسیی, ناسیۆنالیزمی داگیرکەر, کۆمنیزمی کوردیی, ئەویتربوون

Abstract

ئەم توێژینەوەیە تیشک ئەخاتە سەر روونکردنەوەی واقیعێکی فرەجۆرە و شیکارییەکی زۆر پێویست بەرەو گوتاری شکۆمەندیی و پەراوێزخرانی کورد پێشکەش ئەکات لە چوارچێوەی باشووری کوردستان. لە لایەن تیۆر و میتۆدەوە، ئەم توێژینەوە هەوڵی شیکاری گوتاریی بۆ کێشەی سەرەکیی نێو بابەتەکە ئەدات. بۆ ئەم مەبەستەش رێبازی «تیوری وەک میتۆد» هەلبژێرراوە و لە رووی تیۆر و میتۆدەوە سوود لە رێبازی هزری میشێل فۆکۆ وەرگیراوە. بەو پێیەی کە رەنگە بتوانین رۆژهەڵاتی  ناوەڕاست وەک ناوچەیەکی گونجاو بۆ سیاسەتی تۆڵە و تۆڵەسەندنەوە وەسف بکەین. کەوابوو، بەم جیهانبینییە تاریکەوە، سەرسوڕهێنەر نییە کە بڵێین مەتەڵ و مەسەلەی سیاسیی  رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوویەکە کە لەگەل زاڵبوون و شکستدا تێکەڵ بووە و زۆربەی جاریش لەڕێی توندوتیژیی یەوە ئەم کارانە کراون. عێراق، وەک قەوارەیەکی سیاسیی، هەموو جۆرە گوتارێکی بەکارهێناوە بۆ ملکەچکردن و سەرکوتکردنی هەر دژایەتییەکی سیاسیی، کە رووبەرووی بووەتەوە. پرسی کورد، دەستەواژەیەکە کە شرۆڤەکارانی سیاسیی بەکاری ئەهێنن ، هەمیشە سەلماندوویەتی کە بەربەستێکە لە سیاسەتی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دا. هەر جۆرە حوکومەتێک کە وا دەرکەوت کە کۆنترۆڵی جڵەوی سیاسیی  عێراقی کردبێت، ئەبوو  درک بە گرنگیی  پێگەی کورد لە کارنامەی سیاسیی خۆیدا بکات. لە رژێمەکانی  دوای پاشایەتیی لە عەبدولکەریم قاسمەوە هەتا ستەم و زۆردارێتی بەعس، هەموویان لە قۆناغێدا ناچاربوون کە دانبنێن بە کوردەکانی باشووردا و لە قۆناغێکی تریشدا  توندوتیژیی  و کوشتن و زامدارکردنی کوردیان هەڵبژاردووە.

Published

2024-08-07

Issue

Section

Articles

How to Cite

کورد لەنێوان گوتاری شکۆمەندیی و پەراوێزخران. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 5. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/267