دیاریکردنی لێهاتووییەکانی رازاندنەوە بۆ خوێندکارانی پەروەردەی هونەر لە بابەتی سیرامیک دا
Keywords:
لێهاتوویی, رازاندنەوە, سیرامیک, پەروەردەی هونەرAbstract
هونەری رازاندنەوە یەکێکە لەو زانستە هونەرییانەی کە لێکۆڵینەوە ئەکات لە فەلسەفەی (پەتیی) ئەبستراک ورێژە و رێژەیی و پێکهاتە، فەزا، بارستە، رەنگ و هێڵ، یان یەکە ئەندازەییەکانن لەگەل یەکە سروشتییەکان گۆڕاون بۆ فۆرمە ئەبستراکتەکان، بەکارهێنانی هەندێک لێهاتوویی بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی هونەری. لە رێی ئەو شارەزاییانەی توێژەران هەیانە لە وانە وتنەوە لە بەشی پەروەردەی هونەر لە زانکۆی سلێمانی، تێبینی ئەوەیان کردووە خوێندکاران کێشەیان هەیە لە رازاندنەوەی کارە سیرامیکییەکانیاندا. لێرەدا پرسیارێک لای توێژەران درووست ئەبێت: ئایا لێهاتووییەکانی( رازاندنەوە) چین کە پێویستە خوێندکارانی پەروەردەی هونەر لە بابەتی سیرامیکدا بە دەستی بێنن؟ بۆیە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە دیاریکردنی لێهاتووییەکانی رازاندنەوەی کاری هونەری سیرامیک بۆ خوێندکارانی پەروەردەی هونەر لە بابەتی سیرامیکدا، کۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتی بوو لە لێهاتووییەکانی رازاندنەوەی کاری سیرامیک پێش جۆشدان، سەرجەم لێهاتووییەکان وەرگیران واتە نموونەی توێژینەوەکە بریتیە لە کۆمەڵگەی توێژینەوەکە. توێژەران میتۆدی وەسفییان بە کارهێناوە بۆ بەجێهێنانی توێژینەوەکە. ئامرازی توێژتنەوەکە بریتی بوو لە ئامادەکردنی راپرسیی بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی و وەرگرتنی راوبۆچوونی کەسانی شارەزا، دەرکردنی راستیی و جێگیریی ئامرازی توێژینەوەکە. توێژەران هاوکێشەی(Cooper) بەکارهێناوە بۆ دەرکردنی ڕێژەی ڕێکەوتنی شارەزایان لەسەر بڕگەکانی راپرسیی توێژینەوەکە وهاوکێشەی کرۆنباخ الفایان بەکارهێناوە بۆ دەرکردنی جێگیری ئامڕازی توێژینەوەکە، ناوەندی هەژمارکردنی کێشکراو بۆ دەرکردنی ئەنجامی توێژینەوەکە. بەم شیوەیە ئامانج وئەنجامی توێژینەوەکە دەستەبەرکرا لە رێگەی دیاریکردنی لێهاتووییەکانی رازاندنەوەی کاری هونەری سیرامیک بۆ خوێندکارانی پەروەردەی هونەر بە شێوەی کۆتایی، ژمارەیان (7) لێهاتوویە، ڕیژەی ناوەندی هەژمارکراوی کێشکراویان لە(2) زیاترە بە پێی هێزی پێوەری سیانیی ئەکاتە(2) واتە شیاون بۆ خوێندکارانی پەروەردەی هونەر لە رازاندنەوەی کاری سیرامییکدا بە کاری بێنن. لەبەر رۆشنایی ئەنجامی توێژینەوەکە توێژەران چەند ڕاسپاردەیەکیان خستەڕوو وەک راسپاردنی مامۆستایان وخوێندکارانی پەروەردەی هونەر وپەیمانگای هونەرە جوانەکان بە گرنگییدان بەو(٧) لێهاتووییە بۆ رازاندنەوەی کارە سیرامیکەکانیان. هەرەوەها پێشنیازکردن بۆ بەجێهێنانی چەند توێژینەوەیەک لەم بوارەدا. لەگەڵ بەکارهێنانی کۆمەڵێک سەرچاوەی سوودمەند پەیوەندییدار بە توێژینەوەکە.