كاریگه‌ریى به‌كارهێنانى ستراتییژيى Cubing له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى كارامه‌یی گفتوگۆكردن له ‌بابه‌تى كارامه‌یی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

Authors

  • م.د.شێرزاد علي احمد كۆلیجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕە‌ت - زانكۆى گه‌رميیان Author
  • م.ى. ره‌نگین صدیق بكر كۆلیجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕە‌ت- زانكۆى هه‌ڵه‌بجه Translator

Keywords:

كاریگه‌رىی, ستراتییژيی Cubing, كارامه‌یی, گفتوگۆكردن

Abstract

ئامانجى توێژیینه‌وه‌كه‌ زانینى كاریگه‌ريی به‌كارهێنانى ستراتییژى Cubing له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى كارامه‌یی گفتوگۆكردن لاى فێرخوازانى پۆلى پێنجه‌مى بنه‌ڕه‌‌تییه‌ له‌ بابه‌تى كارامه‌یی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، تێیدا توێژه‌ران ميتۆدى ئه‌زموونگه‌ريیان به‌كارهێناوه‌ كه، به‌ تاقیكردنه‌وه‌ى پێشیى و پاشیى (pre-test and post-test) بۆ گه‌شه‌پێدانى كارامه‌یی گفتوگۆكردن جێبه‌جێ كراوه‌. كۆمه‌ڵگەى توێژیینه‌وه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ سه‌رجه‌م فێرخوازانى پۆلى پێنجى بنه‌ڕه‌تیى له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ كه،‌ ژماره‌یان بریتییه‌ له‌ (2285) فێرخواز له‌ (45) قوتابخانه‌ى حوكومیی و ناحوكومیی بۆ ساڵى خوێندنى (2023 – 2024)، توێژه‌ران فێرخوازانى پۆلى پێنجى بنه‌ڕه‌تییان له‌ قوتابخانه‌ى ناحكومیی (لیده‌رس) وه‌ك سامپڵى توێژیینه‌وه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد. توێژه‌ران هه‌ردوو گرووپى‌ توێژینەوەكه‌یان هاوسه‌نگ كرد له‌م گۆڕاوانه‌دا: (ته‌مه‌ن، زیره‌كیی، ئاستى خوێنده‌واریى دایكان و باوكان، تاقیكردنه‌وه‌ى پێشیى بۆ پێوه‌رى گه‌شه‌پێدانى كارامه‌یی گفتوگۆكردن)، توێژه‌ران پێوه‌رى گه‌شه‌پێدانى كارامه‌ییه‌كانى گفتوگۆكردنیان به‌كارهێنا، پاش ده‌رهێنانى راستێتى كه، (0.87) و جێگیریى پێوه‌ره‌كه‌، (0.89) بوو. دەرئەنجامەکانی توێژیینەوەکە بریتیین لە: به‌كارهێنانى ستراتییژى Cubing كاریگه‌ریی كارا و به‌رچاوى هه‌یه‌ چونكه‌، فێرخوازانى گروپی ئه‌زموونیی ناوه‌نده‌ژمێرییان (98.667) به‌راورد به‌ رێگاى ئاسایی، كه‌ ناوه‌نده‌ژمێرییان (83.286) له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى كارامه‌ییه‌كانى گفتوگۆكردن، هەروەها به‌كارهێنانى ستراتییژى «كوبينگ» وا له‌ فێرخوازان ئه‌كات زیاتر چالاكبن و ببنه‌ هۆى خۆشیی خستنه‌ نێو وانه‌كه‌ و چالاكیى زۆرتر بکەن چونكه‌ به‌هاى هه‌ژماركراو (5.025) گه‌وره‌تره‌ له‌ به‌هاى خشته‌یی (2.021). له‌ كۆتای توێژیینه‌وه‌كه‌دا و له‌ رێگه‌ى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له‌ خشته‌كانیی (9، 10، 11)ه‌وه‌ به‌ ده‌ستهاتوون توێژه‌ران ئه‌م ڕاسپاردانه‌ى خواره‌وه ئاراسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار‌ كرد: راهێنانكردن به‌و‌ مامۆستایانه‌ى‌ له‌ قۆناغى بنه‌ڕه‌تیى وانه‌ى كارامه‌یی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌ڵێنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ستراتییژى Cubing له‌ رێگه‌ى خوولى راهێنانه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى مه‌شق و راهێنانى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى شاره‌كان‌ و دانانى وانه‌ى كارامه‌یی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ى راهێنانیان كردووه‌ له‌سه‌ر ستراتییژه‌ نوێ و كاراكانى وانه‌وتنه‌وه‌ به‌تایبه‌تى ستراتییژى Cubing له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانى قوتابخانه‌كانه‌وه‌. 

Published

2024-08-08

Issue

Section

Articles

How to Cite

كاریگه‌ریى به‌كارهێنانى ستراتییژيى Cubing له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى كارامه‌یی گفتوگۆكردن له ‌بابه‌تى كارامه‌یی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 1. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/289