شیكردنەوەی جوگرافیایی بۆ ئاماژەكانی جوڵەی گەشتیاریی و گیروگرفتەكانی لە پارێزگای سلێمانی لە نێوان ساڵانی 2013-2019
Keywords:
گەشتیار, جووڵەی گەشتیاریی, گیروگرفتی گەشتیاریی, خزمەتگوزاریی گەشتیاریی, پارێزگای سلێمانیAbstract
ئامانج لەم توێژینەوەیە (شیكردنەوەی جوگرافیایی بۆ ئاماژەكانی جوڵەی گەشتیاریی و گیروگرفتەكانی لە پارێزگای سلێمانی لەنێوان ساڵانی 2013-2019)، دەرخستن و شیكردنەوەی جووڵەی گەشتیاریی و ئاماژەكانیەتی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی دا، هەروەها خستنەڕووی ئەو كێشە و گیروگرفتانەیە كە رووبەڕووی گەشتیار دەبنەوە. بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەكە، میتودەكانی وەسفیی و شیكاریی و تاقیكاریی بەكارهاتووە، لە رێگەی وەرگرتنی ژمارەی گەشتیاران لە ماوەی 2013-2019 و خستنەڕووی ئەنجامی 525 فۆرمی راپرسیی، كە بەشێوەی راستەوخۆ و ئەلیكترۆنیی بووە بۆ ماوەی 4 مانگ، پاشان شیكردنەوەی زانیارییەكان بە شێوەی خشتە و شێوە. توێژینەوەكە گەیشتووە بە كۆمەڵێك دەرئەنجام، كە ژمارەی گەشتیاران بەردەوام لە هەڵكشاندابووە، كە بارودۆخی سیاسیی و ئابووریی و دارایی جێگیربووە و، گۆڕانكاریی بەرچاو لە ئاماژەكانی جووڵەی گەشتیاریی و بەكارهێنانی خزمەتگوزارییە گەشتوگوزارییەكاندا روویانداوە، بە جۆرێك لەساڵی 2013 ژمارەی گەشتیاران بە رێژەی (%18.84) زیادیكردووە، بەڵام لە ساڵانی 2014 بە رێژەی (25.02-%)و 2015 بە رێژەی (56.07-%) دابەزییوە» بەهۆی سەرهەڵدان و پەلامارەكانی داعش و كێشەی داراییەوە. لە كۆتاییدا، چەندین پێشنیار بۆ چارەسەركردنی كێشە و گیروگرفتی خزمەتگوزاریی گەشتیاریی و باشتركردنی جووڵەی گەشتیاریی لە پارێزگاكەدا خراوەتەڕوو. كە دەبنە هۆی زۆربوونی ژمارەی گەشتیاران و پەرەپێدان و پێشكەوتنی كەرتی گەشتیاریی لە پارێزگاكەدا.