رۆڵى فەیسبووک له بازاڕگهریی زانكۆ ناحوكومییهكاندا زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان بە نموونە
Keywords:
فەیسبووک, بازاڕگەریی, زانكۆ ناحکومییەکان, زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوانAbstract
ئەم توێژینەوەیە لە شێوازی بازاڕکاریی ئەکۆڵێتەوە. هەوڵ ئەدات کاریگەریی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە بازاڕکاریی زانکۆ ناحوکومییەکان دەربخات، کە یا چ راددەیەک بووە بە هۆی زیاتر ناساندنی زانکۆ و ئاستی پشتبەستنی فێرخوازان بەو تۆڕەکۆمەڵایەتییە و ئاشنابوونیان بە پڕۆگرام و بابەتەکانی خوێندن. توێژینەوەکە لە توێژینەوە هۆکارییەکانە و بە میتۆدی وەسفیی و بە رێبازی رووپێووی جێبەجێ کراوە. بۆ دەستکەوتنی زانیارییەکان توێژەر پشتی بە ئامڕازی فۆمی راپرسیی بەستووە کە گونجاوە لەگەڵ شێوازی توێژینەوەکە، بۆ کۆکردنەوەی داتاکان( پێوەری لیکارتی سێ بژاردەیی) بەکارهێناوە؛ فۆڕمەکە لە ( ٣) تەوەر پێکهاتووە کە (٢٩ ) بڕگەیان لەخۆگرتووە هاوکات بەشێکی تری فۆڕمەکە تایبەت بوو بە وەرگرتنی زانیاریی گشتیی لە بەرتوێژان کە پرسیاریان ئاراستە کرابوو لەکۆی (٥٢٠) فێرخواز بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ (٣٠٠ ) فێرخواز لە پێنج کۆلێژی جیاواز، وەک بەرتوێژ فۆڕمیان بەشێوەی پڕینتکراو(دەستیی) بەسەردا دابەشکراوە. فۆڕمەکان بە پێی ئامڕازی ئاماری شیکردنەوە و لێکدانەوە بۆ ئەنجامەکان کراوە. توێژیینەوەکە گەیشتووە بەو ئەنجامەی کە فێرخوازانی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، بە رێژەی لە٪١٢.٩ تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بەکارئەهێنن. هەروەها رادەی کارلێک و بەرکەوتنی فێرخوازن بۆ پۆستەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، رێژەیەکی مامناوەندە و بەئاستێکی بەرز کاریگەری نەبووە لەبازاڕکاریی خوێندندا، بۆیە دەر ئەنجامەکان ئەوە دەرئەخەن کە پەیوەندییەکی ئاماریی بەڵگەداری راستەوانەی لاواز هەیە لە نێوان تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و بازاڕکاریی زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوانی ناحکومیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک.