مۆدێڵی هایدرۆڵۆجیی ئاوەزێڵی رووباری رۆخانە بە بەكارهێنانی ئامرازی (KINEROS)

Authors

  • م.صمد عبدالله صالح فاكەڵتی پەروەردە، زانكۆی كۆیە، هەرێمی كوردستانی عێراق Author
  • پ.د. نالی جواد حمد فاكەڵتی پەروەردە، زانكۆی كۆیە، هەرێمی كوردستانی عێراق Translator

Keywords:

مۆدێڵی هایدرۆڵۆجیی, داچۆڕان, لووتكەی لەبەر رۆیشتن, ئاوی رۆیشتوی سەرزەویی, نیشتەنیی بەرهەمهاتوو, لووتكەی نیشتەنیی بەرهەمهاتوو

Abstract

         رووباری رۆخانە ئەكەوێتە بەشی باشووری رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، رووبەری ئاوزێڵەكەی (1681.92كم2). ئامانجمان لەم لێكۆڵینەوەیە زانین و دەستنیشانكردنی بڕ و قەبارەی داچۆڕانی ئاو و ئاوی رۆیشتوی سەرزەویی و نیشتەنیی بەرهەم هاتووە لە كاتی گەردەلوولە بارانەكاندا بەپێی تایبەتمەندیی ناوچە جیاوازەكانی ئاوزێڵەكە، كە ناوچە نیمچە شێدار و نیمچە وشكەكان  ئەگرێتەوە كە پێوانە نەكراون، هەروەها دیاریكردنی ناوچەكانی لووتكەی لافاو لووتكەی نیشتەنیی  بە مەبەستی  پلاندانان و گەشەپێدان و ئیدارەدانیی دەرامەتی ئاویی ئاوزێڵەكە، ئەویش لە رێگەی پرۆژەكانی دروێنەكردنی ئاو و هەڵبژاردنی باشترین و گونجاوترین شوێنی درووستكردنی بەست و بەنداو لە سەر رێرەوە ئاوییەكان. زۆرترین بڕی داچۆڕان لەسەرئاستی ئاوەزێڵە لاوەكییەكان لە بەشەكانی باكوور و باشووری رۆژئاوای ئاوزێڵەكە و ناوچەی ئاوەڕێژگە تۆماركراون و گەنجینەی گەورەی ئاوی ژێر زەویین،  بەڵام  كەمترین بڕی داچۆڕان لە بەشی  رۆژهەڵاتی ئاوزێڵەكە تۆماركراوە، بەجۆرێك بڕی داچۆڕان لەسەر بنەمای كۆی تێكڕای گەردەلوولە باران و بەرزترین بەهای گەردەلوولە باران لە سەر ئاوەزێڵە لاوەكییەكان،  بەرزترین بڕی  ئەكەوێتە نێوان ( 41.5-83.50ملم)، لە سەر ئاستی كەناڵەكەش ئەكەوێتە نێوان (2980.65- 5985.25) م3/ كم. وە بەرزترین لووتكەی لەبەر ڕۆیشتنی ئاوەزێڵە لاوەكییەكان لە بەشی ناوەڕاستی ئاوزێڵەكە تۆماركراوە،  لە سەر ئاستی كەناڵەكەش لە چەمەكانی دەرەسوور و سێ گڵاڵ و قەرەقەچە و كونجیلی و ئالیاوەی لەیلان تۆماركراوە، كە  بەرزترین بڕی  لەسەر  ئاستی  ئاوەزێڵە  لاوەكییەكان ئەكەوێتە نێوان (3.49- 7.02) م3/چركە. بەڵام  لەسەر  ئاستی كەناڵەكە ئەكەوێتە نێوان (2.60 – 5.22) م3/چركە. هەروەها زۆرترین بڕی ئاوی رۆیشتووی سەرزەویش ئەكەوێتە هەمان چەمەكانیی لووتكەی لەبەررۆیشتن، كە  بەرزترین  بڕی لەسەر ئاوەزێڵە لاوەكییەكان  ئەكەوێتە نێوان (  35986.97 -72263 ) م3، لەسەر ئاستی كەناڵەكەش ئەكەوێتە نێوان (4011.35 – 8054.93) م3. بەرزترین بڕی نیشتەنیی ئاوزێڵە لاوەكییەكان ئەكەوێتە نێوان (178 – 357.56) كگم/هكتار. بەڵام لە سەر كەناڵەكە ئەكەوێتە نێوان (44.11 – 88.59) كگم/هكتار.

Published

2024-08-10

Issue

Section

Articles

How to Cite

مۆدێڵی هایدرۆڵۆجیی ئاوەزێڵی رووباری رۆخانە بە بەكارهێنانی ئامرازی (KINEROS). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 3. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/313