ئاستەکانی پییسبوون بە ژاوەژاو لە ناوچەی بازرگانیی لە شاری سلێمانی دا

Authors

  • مهدی هادی احمد بەشی جوگرافیا-کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان-زانکۆی سلێمانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق Author
  • پ ی د.شیروان عمر رەشید بەشی جوگرافیا-کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان-زانکۆی سلێمانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق Translator

Keywords:

پییسوون بە ژاوەژاو, پێوانەی ژاوەژاو, شاری سلێمانی, ناوچەی بازرگانیی, رەوشی تەندروستیی, کاریگەریی و چارەسەر

Abstract

پیسبوونی ژینگە لە ئێستادا بووەتە یەکێک لە کێشە هەرە مەترسییدارەکان، ژاوەژاویش( Noise Pollution ( بەیەکێک لە کێشە ژینگەییەکان دادەنرێت و، کاریگەرییەکانی کەمتر نیە لە جۆرەکانی تری پییسبوونی ژینگە، بۆیە ئەم تویژینەوەیەمان هەڵبژاردووە وەک پرۆژەیەکی توێژینەوەی زانستیی بە ڕێگەی کاری مەیدانیی، بە بەکارهێنانی ئامێری پێوانەی ژاوەژاو ( Sound level Meter). ئاستی ژاوەژاو پێوانەکراوە لە ناوچەی بازرگانیی، توێژینەوەکە بۆ ماوەی سێ وەرز (زستان، بەهار، هاوین ) و، لە دوو رۆژی جیاوازدا کە بریتیبوون لە رۆژانی (دەوام و پشوو), رۆژانی پشوو (هەینی و شەمە ) دەگرێتەوە، رۆژانی دەوام (یەک شەمە تا پێنج شەمە) دەگرێتەوە، هەروەها لە ماوەی شەو و رۆژدا داتای تێدا تۆمارکراوە، بە مەبەستی دەرخستنی کاریگەرییەکانی ژاوەژاو لە سەر رەوشی تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی مرۆڤ، لەم توێژینەوەیە ئاستەکانی ژاوەژاو بە پێی ستانداردە جیهانییەکان بۆ ئاستی رپێدراو، ژاوەژاو  بە پێی شەو و رۆژ و ماوەی مانەوە و پلەبەندیی گونجاویی و نەگونجاویی بەراوردکردنی بە ناوچەی بازرگانیی خراوەتەڕوو، لە دەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیە روونبووەتەوە شارێکی وەک سلێمانی، ژاوەژاو ئاستی سروشتیی خۆی تێپەراندوە لە ناوچەی بازرگانیی، بەرزترین ئاستی ژاوەژاوی تۆمارکراو دەگاتە (81) دیسەبڵ، بەم شێوەش پییسبوون بە ژاوەژاو لە کەمترین کاریگەرییەوە لەسەر هەموو تاکەکانی دانیشتوان هەیەتی هەتا دەگاتە ئاسەوارەکانی لەسەر دڵ و دەمار و سووڕی خوێن، بەم هۆکارەش کۆمەڵێک رێگەچارە و راسپاردەمان بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیە و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ژاوەژاو خراوەتەڕوو، وەک (زیادکردنی رووبەری سەوزایی جێبەجێکردنی یاسا ژینگەییەکان، بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی).

Published

2024-07-31

Issue

Section

Articles

How to Cite

ئاستەکانی پییسبوون بە ژاوەژاو لە ناوچەی بازرگانیی لە شاری سلێمانی دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 11. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/35