بنەمای پەروەردەیی لە گۆڤاری هەنگ (٢٠٠٨-٢٠١٠) دا
Keywords:
بنەمای پەروەردەیی, گۆڤاری هەنگ, پەروەردەی رەوشتیی, پەروەردەی زمان, پەروەردەی کلتووریی, زانیاری گشتییAbstract
پەروەردە یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی ژیانیی مرۆڤ، کە ئەبێتە بەردی بناغەی درووستکردنی کەسایەتیی. لە جیهانیی ئەمڕۆ دا گەورەترین کێشە پڕۆسەی پەروەردەییە، یان راستتر بڵێم چۆنیەتی پێگەیاندن و فێر کردنی نەوەکانە بە تایبەتیی بۆ، ئەو نەتەوانەیی کە پشکیان لە بەرهەم هێنانی تەکنەلۆجیی دا نییە، چونکە وەکوو ئەزانین لەو جیهانگیرییەی کە هەیە بە تێپەڕ بوونی کات، سیما نەتەوەییەکانیان بەرەو لە ناو چوون ئەچێت لە رووی کلتوور و زمان و ئەدەب و بۆنە تایبەتییەکانیان و جۆری ژیان و گوزەرانییان.
گرنگیی ئەم توێژینەوەیەش ئاماژەدانە بەو بنەما پەروەردەییانەی کە، گۆڤاریی هەنگ لە ماوەی سێ ساڵیی تەمەنیی دا (٢٠٠٨-٢٠١٠) لە خۆیی گرتووە بە، پشت بەستن بە رێبازیی تیۆریی شیکاریی، توێژینەوەکەم دابەشیی سێ بەش کردووە: لە بەشیی یەکەم باسی پەروەردە بە شێوەیەکی تیۆریی کراوە و، بەشیی دووەم کە لایەنیی پراکتیکییە، تیاییدا باسی پەروەردەیی زمان لە گۆڤاریی هەنگ و، ئەو خوو رەوشتانەی کە مناڵ پێویستە فێریی ببن باس کراوە. لە بەشیی سێیەم دا کە ئەمیش پراکتیکییە باسیی بابەتە پەروەردەییە کلتووریی و زانیارییە گشتییەکان کراوە کە گۆڤاریی هەنگ پێشکەشیی مناڵی کردووە. لە ئەنجامی شیکردنەوەی گۆڤارەکە دا ئەتوانم بڵێم کە، ئەم گۆڤارە لە کات و سەردەمیی بڵاو کردنەوەی خۆیی دا توانیویەتی، کۆمەڵێک کاریی ناوازەیی ئەدەبیی و هونەریی و پەروەردەیی پێشکەش بە مناڵیی کورد بکات بە هەموو توێژە جیاوازەکانەوە، لە لایەکی ترەوە رەچاوی زمان و فەرهەنگیی مێشکیی مناڵی تیادا کراوە بۆ ئەوەی بتوانێت مەودایەکیی هزریی و پەروەردەیی باش درووست بکات. بۆیە پێویستە دەستگا پەروەردەییەکان پشتیی پێ ببەستن و سوودیی لێ وەربگرن لە پەروەردە کردنی مناڵ دا .