شیکردنەوەى گوتارى رۆژنامەوانیى (ژانەرى هەواڵ بە نموونە)
Keywords:
گوتاری رۆژنامەوانیی, دەقی هەواڵیی, زمانی ئاخاوتن, زمانی گوتار, چۆنێتیی و چییەتی زمانAbstract
ئەم توێژنەوەیە بە ناونیشانى (شیکردنەوەى گوتارى رۆژنامەوانىی / ژانەرى هەواڵ) بە نموونە کراوە. زۆربەى گوتار شیکارکەران زاراوەى گوتار بۆ زمانى ئاخاوتن و گفتوگۆ بەکاردەهێنن, لەکاتیکدا بەکارهێنانى زمان تەنیا زمانى ئاخاوتن ناگرێتەوە, بەڵکو پێوەندییکردنەکان زمانى (نووسین) یش دەگرێتەوە, ئەم بەکارهێنانەى زمان لە کاتى خوێندنەوەى (پەرتووک, نامە, رۆژنامە) بەرجەستە دەبێت, هەر بۆیە دەقە نوسراوەکانیش وەک گفتوگۆکان هەمان بەکارهێنەر (نووسەر و خوێنەر) یان هەیە, دەقە نووسراوەکانیش دەتوانرێت بخرێنە چەمکى گوتارەوە, چونکە کاتێک زمان بۆ دەربڕینى هزرەکان بەکار دێت, بێگومان (گفتوگۆ و نووسین) دەقە (زارەکییەکان و نووسراوەکان) یش دەگرێتەوە.
لەم توێژینەوەیەدا، کارکراوە لەسەر تاوتوێکردنى سیماکانى دەقێکى هەواڵیى وەک یەکەیەکى گەیاندن و ئاڵوگۆڕکردنى ئاخاوتن پەیوەست بە دەوروبەر (context)ى بارى کۆمەڵایەتیى و رووداوى پێوەندییکردن، کە بە شێوەیەکى سیستماتیکى کاریگەرییان لەسەر دەق و گفتوگۆ هەیە.