ئابووریی و دەرامەتە ئابوورییەکان وەک rەگەزێکی شارستانی لە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا(دروودی خوای لێ بێ)، (صحيح البخاري)و(صحيح مسلم) وەک نموونە
Keywords:
صحيح البخاري, صحيح مسلم, بازرگانیی ناوخۆ, بازرگانیی دەرەوە, بازرگانیی دەریاییAbstract
ئەم توێژیینەوەیە، بایەخ و گرنگی و و پێگەی ئابووریی و پێویستی مرۆڤایەتیی و ململانێی وڵاتان و نەتەوە و گەورە هێزانی دنیا لە بواری ئابوورییدا بەهەندگرتووە لە گۆشەنیگایەکی ئایینییەوە، بە ناوی:» ئابووریی و دەرامەتە ئابوورییەکان وەک رەگەزێکی شارستانیی لە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا(د.خ)، (صحيح البخاري)و(صحيح مسلم) «، توێژینەوەکە لە سۆنگەی چەمکی ئابووریی و دەرامەتەکانیەوە چووەتە سەر سەرچاوە ئیسلامییە مێژیینەکانی وەک ژیانی بوخاریی و موسلیم و بەرهەمەکانیان کە تێیدا؛ چەمکی ئابووری دەرامەتەکانی لە ڕووانگەی زمانەوانی و زاراوەوە ڕوونکراوەتەوە و، دواتر باس لە پوختەیەکی ژیانی بوخاری و موسلیم و بەرهەمەکانیان کراوە. لە باسی کشتوکاڵدا بوارە پەیوەندیدارەکان بە کشتوکالەوە ڕوونکراونەوە وەک: زەوی کشتوکاڵی و ڕەنێوهێنانی زەوی و ئاوو ئاودێری و ئاژەڵداری و سامانی ئاژەڵی و پاراستنی بەرهەمی ئاژەڵی، پاشان بواری پێشەسازی وەک یەکێک لە دەرامەتە ئابوورییەکان خراوەتە ڕوو و تێیدا گرنگی پێشەسازی و جۆری پێشەگەریەکان باسی لێوەکراوە، لە کۆتاییدا شیکردنەوە بۆ بازرگانی و پێگە ئابوورییەکەی و بازاڕە گرنگەکان و بازگانی ناوخۆو دەرەوەو بازرگانی دەریایی کراوە. دیارە هەموو ئەو بابەتانەش لە چوارچێوەی هەردوو سەرچاوەی دیارییکراو بۆ بواری توێژیینەوەکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.