ئەنفال و جینۆساید لە روانگەی «شەریعەت» و «یاسا»وە
Keywords:
کورد, جینۆساید, ئەنفال, شەریعەتی ئیسلامAbstract
دیارە جینۆساید و ئەنفال لە سەر ئاستی فکری ، سیاسی و کەلتوری و ئاینی ،دواجاریش لە ڕوی شەریعەت و یاساییەوە مشتومڕێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت ، سەرەڕای تێپەڕبونی ٣٣ ساڵ بەسەر قۆناغەکانی جینۆسایدی کورد (ئەنفال ) لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشی و دامودەزگاکانیەوە تا ئێستا ئێمە وەک نەتەوەی کورد لەلایەن ناوەندەکانی ئەکادیمی و لێکۆڵەرەوەکانەوە جینۆساید و (ئەنفال ) ی گەلی کورد بە باشی شی نەکراوەتەوە بە هەرهۆیەک بێت ، هەرچەندە لێرە و لەوێ هەوڵ هە بووە بەڵام لە ئاستی گەورەیی ئەو تاوانە نەبووە ، بۆیە هەوڵدەدەم لەم توێژینەوەیەدا تیشک بخەمە سەر چەند لایەنێکی جینۆساید ( ئەنفال ) ، و توێژینەوەکەم بەم شێوەیە دابەشکردووە بۆ چەند بەشێک : بەشی یەکەم تایبەتە بە چەمکی جینۆساید لە ڕووی زمانەوانی و یاساییەوە .بەشی دووەم باس بە چەمکی ئەنفال دەکات لە ڕووی زمانەوانی و شەریعەت و یاسایی وە بەشی سێهەم تایبەتە بە سەرهەڵدان و ناساندنی کۆمەڵکوژی (جینۆساید ) لە یاسای نێودەوڵەتی دا. لە بەشی چوارەمدا تیشک دەخەینە سەر ڕەهەندەکانی جینۆساید و ئەنفالی کورد بە هەرسێ لایەنی فەلسەفەی فکری و لایەنی ڕامیاری و لایەنی کۆمەڵایەتیەوە بەشی پێنجەم تایبەتە بە قۆناغەکانی ئەنفال و جینۆسایدکردنی کورد و بەشی شەشەم و کۆتایی پێکهاتوە لە باسکردنی ئەنفال لە ڕوانگەی ئاینەوە پاڵپشت بە ئایەتی [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنفَالِ ۖ قُلِ الْأَنفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ]