دەنگی [هـ] وەك دەنگ و وات و پیت لە زمان و ئەلفوبێ‌ و نووسینی كوردیی دا

Authors

  • پ. هۆگر مەحموود فەرەج زانكۆی سلێمانی Author
  • م. ی. ئارام عەبدولواحید حەمەڕەشید زانكۆی سلێمانی Translator

Keywords:

دەنگی وات, ئەلفوبێی کوردیی, ستاندەری نووسین, ئەلۆگرافیی, گۆڤەرە کوردییەکان

Abstract

ئەم لێكۆڵینە تایبەتە بە دەنگ و وات ()و پیتی(هـ)لە زمانی كوردیی دا. لەو سۆنگەیەوە لە هەبوونی پتر لە ئەلفوبێیەك بۆ نووسینی كوردیی، هاوكات لە ئاماژە مێژوویییەكانی هەبوونی ئەلفوبێی كوردیی، بەپێی رێبازی پەسنیی شیکاریی، کۆڵیینەوە و دووان بۆ ئەم بابەتە کراوە. 
دواتر، لە تێداچوون و گۆڕانی دەنگی [هـ] بە دەنگی دی لە وشەی كوردیی دا شرۆڤە هەیە، هەروەك لە(هـ) وەك هۆكاری جیاوازیی لە نێوان زار و گۆڤەرەكانی كوردیی دا نموونە خراوەتەڕوو. زیاتر لەوەیش، ئەگەر دەنگی [هـ] لە زارێك یان گۆڤەرێكدا تێداچووبێت یاخود گۆڕابێت بە دەنگی تر، ئەوا بە گێڕانەوەی دەنگە رەسەنەكە، نزیكبوونەوە لە نێوان زار و گۆڤەرەكاندا دەهێنرێتە ئاراوە، ئەمەش بەجۆرێك لە جۆرەكان رۆڵی لە چەسپاندنی ستانداردی زمانی كوردیی دا دەبێت.
هاوكات شرۆڤە و بوچوون هەیە لەسەر (هێ‌) وەك پیت، بەپێی شوێنی لە وشەدا شێوەی جیاواز، واتە ئەلۆگرافی جیاوازییی هەن. جا پیتی(هـ) لەسەرەتا و ناوەڕاستی وشەدا كێشەی نییە، بەڵام لە كۆتایی وشەدا تائێستا لە ئەلفوبێی بنەچە ئارامیی دا رێككەوتن لەسەر ئەو ئەلۆگرافە نییە، بۆیە پشنیازی تایبەت بەو لایەنەوە كراوە، تاوەكو لە خوێندنەوەی ئەو وشانەدا گرفت دروستنەبێت.
لێكۆڵینەكە لە یەك بەش و چەند پار و تەوەرێك دا خراوەتە روو. دواتر كورتەیەك بە زمانی عەرەبیی و ئینگلیزیی پێشكێشكراوە، لەكۆتاییشدا لیستی سەرچاوەكان خراوەتەڕوو.

Published

2024-07-31

Issue

Section

Articles

How to Cite

دەنگی [هـ] وەك دەنگ و وات و پیت لە زمان و ئەلفوبێ‌ و نووسینی كوردیی دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 11. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/38