گۆڕانی ئاوهەوا: پەیوەندیی بارانبارین و پلەی گەرما لەنێوان ساڵانی(١٩٩٠-٢٠٢٣) لە شاری کەلار، کوردستان، عێراق
Keywords:
گۆڕانی کەش وهەوا, ژینگە, بارانبارین, پلەی گەرما, کەلارAbstract
گۆڕانی ئاووهەوا دیاردەیەکی جیهانیە کاریگەریی بەرچاوی لەسەر بارنبارین و پلەی گەرمیی هەیە، شاری کەلاریش وەک زۆربەی ناوچەکانی جیهان لەم کاریگەرییە بێ بەش نەبووە ،لەم توێژینەوەدا هەوڵئەدرێت کاریگەریی گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر باران و پلەی گەرمیی لەنێوان ساڵانی (١٩٩٠-٢٠٢٣) بخریتەڕوو. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە خەمڵاندنی کاریگەری گۆڕانی ژینگەیە لەسەر بارانبارین و پلەی گەرمیی ناوچەکە. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە زۆرترین بڕی بارانبارین لە ساڵی ٢٠١٨دا ٦٩١.٨ملم لە ساڵێکدا بووە و کەمترین رێژەی بارانبارین١٣٧.١ ملم لە ساڵێکدا بووە لە ساڵی ١٩٩٠دا. بەرزترین تێکڕایی ساڵانەی پلەی گەرمیی لەناوچەکە لە ساڵی٢٠١٠ (٣٣)پلە بووە، لە کاتێکدا کەمترین پلەی گەرمیی ٢٨.٨ بووە لە ساڵی ١٩٩٢. هەروەها دابەشبوونی بارانبارین و پلەی گەرمیی دەریانخستووە زۆرترین بڕی بارانبارین لەساڵی ٢٠١٥- ٢٠١٩(٤٥٢.٤ملم)بوە ،کەمترین بڕی بارانبارین لەساڵانی ١٩٩٥- ١٩٩٩(٢٢٨.٢ ملم). کەمترین پلەی گەرمیی لەساڵانی٢٠٢٠-٢٠٢٣(٢٩.٩٢) ، زۆرترین پلەی گەرمیی لەساڵانی٢٠٠٥- ٢٠٠٩و ٢٠١٥-٢٠١٩ (٣١.٣٦) پلەبوە، ئەنجامەکان ئەوەشیان دەرخستووە پەیوەندییەکی ئەرێنیی هەيە به ئاستێکی لاواز لەنێوان بارنبارین و پلەی گەرمیی کە(R² = 0.0597)بوە.