كاریگەرێتی ئازادیی رۆژنامەگەریی لەسەر پیشەی رۆژنامەوانیی لە هەرێمی كوردستان دا

Authors

  • پ.ی.د. فؤاد عەلی ئەحمەد بەشی ڕاگەیاندن – کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان- زانکۆی سلێمانی Author
  • م. عادل حمەعارف مؤمن بەشی ڕاگەیاندن – کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان- زانکۆی سلێمانی Translator

Keywords:

ئازادیی رۆژنامەوانیی, سانسۆری سەر رۆژنامەنووسیی, زاڵێتیی سزا لە یاسای رۆژنامەوانیی, هەڕەشەی ئەمنیی و سیاسیی, تیرۆری رۆژنامەنووس, جێندەری رۆژنامەوانیی

Abstract

مەبەستی ئەم توێژینەوەیە، پێجۆرییەکی توخمە زیندووەکانی کاری رۆژنامەنووسییە لە کوردستان دا، کە ئازادیی و کاریگەریی دەستنیشاندەکات لە ژێر سایەی یاساکانی رۆژنامەنووسیی و، دەستیێوەردانی کەسێتیی سیاسیی و باڵا دەست و خودی حزبەکان لە کاری رۆژنامەنووسان و، کاریگەریی ئەمانە بۆسەر پێگەکانی دەسەڵات لە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و ناسەقامگیریی رەوشی رۆژنامەنووسیی دا. ئەم توێژینەوەیە بایەخدانە بە ئازادیی رۆژنامەگەریی بواری میدیای نوسراو و بیستراو و بینراو و، دووەمیشیان ئازادیی رۆژنامەگەریی و چەمكەكانی پەیوەست بە ئازادیی رۆژنامەگەریی لەگەڵ وردەکاریی لەسەر کاریگەرێتی ئەو بەربەستانەی كە رووبەڕووی دەبنەوە. ئەم توێژینەوەیە بە توێژینەوەیەكی وەسفی دادەنرێت، كە رێگای راپرسیی بەكارهێناوە بۆ وەرگرتنی رای رۆژنامەنوسانی هەرێمی كوردستان،  پەنجا نموونە پشکنینی (سامپڵ)  وەرگیراوە وەک نوێنەری كۆمەڵگای توێژینەوەکە رۆژنامەنووسان لە كەناڵە جیاوازەكانی رۆژنامە و تەلەفزیۆن و رادیۆ و پێگە ئەلكترۆنییەكان بگرێتەوە و، مەودای كاتییش بۆ راپرسیی و شیکردنەوەکان چوار مانگی خایاندووە لە ماوەی نێوان 20/5/2020- 15/9/2020. ناساندنی نموونە پشکنینینی (سامپڵی) کۆمەڵگەی راپرسییەکە لە پێنج یەکەی شوناسدا خراوەتەڕوو، کە راپرسییەکانی ئەم توێژیینەوەیە لە پێنج تەوەرەی سەرەکییدا داڕێژراون، کە بە هوموویان ٢٥ بگۆڕی کاریگەر دەگرنەخۆ، کە وەک توخمە سەرەکییەکانی رەوشی رۆژنامەوانیی لە ئێستادا بەهەندوەرگیراون. ئەنجامی راپرسیی بگۆڕەکان بە پێی چارتی پای نمیاشکراون لە پلە یان ئاستی راپرسییەکان «هەمیشە، هەرگیز، هەندێکجار» و «کەم، زۆر، تارادەیەک). ئەنجامەکانی ئەم راپرسییە بایەخی توخمەکانی هەڵسەنگاندن و کێشە و چارەسەر و پێشنیازەکانی ئەم توێژیینەوەیە بە رادەیەکی گونجاو دەردەخەن، رێژەی دەنگدانەکان لەسەر بگۆڕە مەترسییەکانی سەر رۆژنامەنووس و رۆژنامەوانیی بەرزن کە زیاتر خۆی لە هەڕەشە و ترس دا دەبینێتەوە بۆ سەر رۆژنامەنووسان و کاری رۆژنامەنوسیی، ئەمەش زیاتر لە بگۆڕەکانی پێوەست بە زاڵێتیی بڕگە سزاییەکانی یاسای رۆژنامەوانیی و، هەندێ لە توخمەکانی تریش کاریگەریی بەرچاوی خۆیان هەیە لە کات و شوێنی کارکردندا. 

Published

2024-07-31

Issue

Section

Articles

How to Cite

كاریگەرێتی ئازادیی رۆژنامەگەریی لەسەر پیشەی رۆژنامەوانیی لە هەرێمی كوردستان دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 12. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/43