دیدى زانایانى کۆمەڵناسيی سەبارەت بە پرۆگرامەکانى خوێندن
Keywords:
ئەمیل دۆرکهایم, کارڵ مانهایم, تاڵکۆت پارسۆنز, پییەر بۆردیۆ, پرۆگرامى خوێندن, دووبارەبەرهەمهێنانەوە, توندوتیژى هێماییAbstract
پرۆگرامەکانى خوێندن، بە تەوەری سەرەکی پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن دادەنرێن، چونکە لە ڕێگەى ئەم پرۆگرامانەوە کۆمەڵگە پەیام و فەلسەفەى کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و کولتووریی خۆی بە خوێندکاران دەگەیەنێت و پەروەردەیان دەکات. ئەم پرۆگرامانە لە ڕوانگەى تیۆر و فەلسەفەى پەروەردەوە دادەڕێژرێن و کار لەسەر بەدیهاتنیان دەکرێت. یەکێک لەو لقە زانستیانەى مەعریفە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە پرۆگرامەکانى خوێندنەوە هەیە بریتییە لە کۆمەڵناسیی. کۆمەڵناسیی لە ڕێگەى تیۆرەکانییەوە بەشدارە لە دانان و ڕاستکردنەوە و دووبارە داڕشتنەوەى پرۆگرامەکان.
ئەم توێژینەوەیە(دیدى زانایانى کۆمەڵناسيی سەبارەت بە پرۆگرامەکانى خوێندن(دۆرکهایم و مانهایم و پارسۆنز و بۆردیۆ وەک نموونە)، توێژینەوەیەکى تیۆرییە و لە بواری کۆمەڵناسیی پەروەردەدا ئەنجام دراوە. ئامانجەکانى ئەم توێژینەوەیە، بریتییە لە زانینى تێڕوانینى هەریەکە لە (ئەمیل دۆرکهایم، کارڵ مانهایم، تاڵکۆت پارسۆنز و پییەر بۆردیۆ) لەسەر پەروەردە و پرۆگرامەکانى خوێندن. توێژەران لە کۆتایی توێژینەوەکەیاندا گەیشتوونەتە کۆمەڵە ئەنجامێک.