بونیادی هونەریی (نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش)ی شێرکۆ بێکەس

Authors

  • د هیوا کەریم حسین كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕە‌ت به‌شی كوردی زانكۆی سلێمانی Author

Keywords:

ئۆتۆبیۆگرافیا, بیۆگرافیا, گێڕانه‌وه‌, ڕاستگۆیی, شەرم, نووسین

Abstract

گێڕانەوەی ئەدەبی فۆرم و هونەری جۆراوجۆری هەیه‌، ڕۆمان، چیرۆک، بیۆگرافیا و ئۆتۆبیۆگرافیا...تاد. هەر یەک لەم فۆرمانەیش بنەما و ڕەگەز و توخمی هونەری تایبەت بە خۆیان هەیە. ئۆتۆبیۆگرافیا وەکوو هونەرێکی گێڕانەوە مێژووییەکی کۆنی هەیە، بەڵام وەکوو ژانرێکی ئەدەبی بە هونەرێکی تازە دەژمێردرێت. هەوڵێکە بۆ ئەوەی نووسەر سەربردە و بەسەرهات و ڕووداوەکانی ژیانی بگێڕێتەوە. لە زۆربەی بارەکانیش نووسەران، سیاسەتمەداران...تاد، کە دەگەنە تەمەنێکی زۆر و ئەزموونێکی باشیان دەبێت لەو بوارەی کاری تێدا دەکەن، ئۆتۆبیۆگرافی خۆیان دەنووسنەوە.
ئەم توێژینەیەی ئێمە بە ناوی (بونیادی هونەریی (نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش)ی شێرکۆ بێکەس) هەوڵێکە بۆ ئەوەی بونیادی هونەری ئەم ژانرە ئەدەبییە شی بکەینەوە، ئەویش بە نموونەی دەقێکی کوردی. توێژینەوەکەمان لە دوو بەش پێکهاتووە. بەشی یەکەم بەناوی (سەرەتایەکی تیۆری)، لە سێ پار پێکهاتووە. پاری یەکەم زاراوە و چەمکی ئەم ژانرەمان باس کردووە. لە پاری دووەم سەرەتایەکمان لەبارەی ئەم ژانرە لە ئەدەبی کوردی باس کردووە و لە پاری سێیەمدا مەرجەکانی نووسینی ئەم ژانرەمان بەپێی تیۆرەکانی ئەورووپی باس کردووە. هەرچی بەشی دووەمە بەشێکی پراکتیکییە. بەناوی (بونیادی هونەریی (نووسین بە ئاوی خۆڵەمێشی شێرکۆ بێکەس)، لەم بەشەدا چوار بونیادی هونەریمان باس کردووە. بونیادی یەکەم ئیشکردنە لەبارەی ناونیشانی دەقەکە، بونیادی دووەم ئیشکردنە لەبارەی زمانی گێڕانەوە، بونیادی سێیەم گێڕەرەوەی ئەم دەقەمان باس کردووە. هەرچی بونیادی چوارەمە باس کردنە لەبارەی ڕاستگۆیی و ڕاشکاوی لەم دەقەدا. بە نموونەش هەموو ئەو بونیادانەمان ڕوون کردووەتەوە. لە کۆتایییشدا ئەنجامی توێژینەوەکەمان بە چەند خاڵێک ڕوون کردۆتەوە، لەگەڵ لیستی سەرچاوەکان بە پێی سێستەمی هارڤارد ڕیز کردووە.

Published

2024-07-30

Issue

Section

Articles

How to Cite

بونیادی هونەریی (نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش)ی شێرکۆ بێکەس . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 8. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/5