شیكردنه‌وه‌ی جوگرافیایی بۆ جیاوازی شوێنی بارانبارین و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شوێنی به‌نداوه پێشنیاركراوه‌كان له پارێزگای سلێمانی
Keywords:
جیاوازیی بارانبارین, کەمئاویی, هێڵەکانی بارانبارین, شوێنی بارانبارین, توانای هەڵگرتنی ئاو،, به‌نداوه پێشنیاركراوه‌كانAbstract
لەم توێژینهوەیەدا، هەوڵدراوە شیکردنەوەیەکی جوگرافیاییانە بکرێت بۆ دیاریکردنی شوێن و ژمارەی ئەو بەنداوانەی کە پێشنیاردەکرێن بۆ درووستکردنیان لە پارێزگای سلێمانی. بەو پێیەی کە بارانبارین یه‌كێكه له گرنگترین بنه‌ما جوگرافییه‌كان و كارده‌كاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شوێنی به‌نداوه‌كان و توانای گهنجینهكردنیان و، به‌گوێره‌ی سیناریۆ ئاووهه‌واییه‌كان ناوچه‌كه به‌ره‌و گه‌رمبون و كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌رامه‌تی ئاو هه‌نگاو ده‌نێت، ڕاڕایی بارانبارین و وشكبوونی كانییه‌كان و كێشه‌ی كه‌مئاویی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه، سەرەڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی پشكی ئاوی سه‌رزه‌ویی پارێزگاكه به‌هۆی زۆربوونی پرۆژە ئاوییه‌كانی وڵاتی ئێران لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگاکە. شیکردنەوەکە بە بەهەندوەرگرتنی دوو فاکتەر جێبەجێکراوە، جیاوازی شوێنی هێڵه‌كانی بارانبارین و، دابەشبوونی بەنداوەکان بە پێی هێندی بارانباریین له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و ئاوزێڵهكانی. توێژیینەوەکە متمانەی لەسەر داتای وێستگه كه‌شناسییه‌كان و داتای به‌نداوه پێشنیاركراوه‌كان و به‌كارهێنانی فایلی (DEM) و به‌رنامه‌ی(Arc GIS 10.2) بۆ درووستكردنی نه‌خشه‌كان بەکارهێنراون و، میتۆدی وه‌سفیی و شیكاریی و به‌راوردكاریی بەکارهێنراون. شییکردنەوەکە بۆی دەرکەوت کە هێڵەکانی بارانبارین جیاوازیی هەڵگرتنی ئاو (گەنجیینەکردن) لە لایەن بەنداوەپێشنیارکراوەکان دەدرەخەن کە هێڵەکانی (700ملم و 800ملم)، رێژەی هەڵگرتنی ئاویان بە سێ ئەوەندە لە هێڵەکانی بارانبارینی (400 ملم و 500ملم و 600ملم) زیاترە، ئەگەرچیی رێژەی رووبەری پارێزگاشیان نیوەی ئەمەی دواییە. بە دەرهێنانی رێژەیەک بۆ توانای ئاوی هەڵگرتنی پێشنیارکراو بۆ رووبەری ناوچەی توێژیینەوە بە گوێرەی هێڵەکانی بارانباریینەوە، دەرکەوت کە رێژەکە بۆ هێڵەکانی (٧٠٠ملم، ٨٠٠ملم) دەکاتە ٢.٠٣، بەڵام بۆ هێڵەکانی (٤٠٠ملم،٥٠٠ملم، ٦٠٠مل،) دەکاتە ٢.٣، ئەمەش جیاوازییەک پیشاندەدات بەڵام گەورە نییە. ئەم دەرئەنجامە گرنگە روونکردنەوەیەکی گرنگ دەدات، کە سەرباری بەهەندوەرگرتنی هۆکارە زەوییناسیی و تۆپۆگرافییەکان، بنه‌ما جوگرافییهكانی تری وەک چه‌ندێتیی بارانبارین و جیاوازی شوێنی بارانبارین له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و هێڵه‌كانی باران و ئاوزێڵه‌كان، له كاتی پلانداناندا پێویستن کە ره‌چاوبكرێن. لایەکی تری توێژیینەوەکە بەراوردکارییەکە لەسەر توانای ئاوهەڵگرتنی ئاوزێڵەکانە بەپێی دابەشبوونی بەنداوەکان تیایاندا، سێ ئاوزێڵ وەرگیراوە، تێکڕای بارانبارینی ئاوزێڵی زێی بچووک لە دووانەکەی تر زیاترە بەجۆرێک سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی بارانبارینی پارێزگا بێرەدا تێده‌په‌ڕن، ئاوزێڵەکانی سیروان و باسەڕە بە پلەی دووەم و سێیەم دێن و لە ژێرکاریگەریی تێپەڕبوونی هێڵەکانی بارانباریندان.