بەشاریبوون لە دەوڵەتى تازەپێگەیشتوودا توێژینەوەیەكى تیۆرى وەسفییە

Authors

  • م نیاز عزالدین محمد بەشى كۆمەڵناسی، كۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەكان، زانكۆى سلێمانى، هەرێمی کوردستان، عێراق Author
  • پ ی د عالیە فرج مصطفى بەشى كۆمەڵناسی، كۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەكان، زانكۆى سلێمانى، هەرێمی کوردستان، عێراق Translator

Keywords:

بەشاریبوون, دەوڵەتى تازەپێگەیشتوو

Abstract

دیاردەى بەشاریبوون و گەشەى شارنشینى دیاردەیەكى بەربڵاون لەسەر ئاستى كۆمەڵگە جیاوازەكان كە هۆكارو كاریگەریەكانیشیان جیاوازن بەجیاوازى مێژووى دروستبوونیان ،جیاوازى ئەم گەشەیە لەسەر ئاستى دەوڵەتەكانیشدا بەئاسانى تێبینیدەكرێت. ئەگەرچى دەستنیشانكرردنى چەمكى دەوڵەتانى تازەپێگەیشتوو و دەوڵەتانى پێشكەوتوو ئاماژەیەكى سەرپێییە بۆ تێگەیشتن لەدۆخى كۆمەڵگەكان بەڵام لە ناواخندا هۆكارو كاریگەرى تایبەت بەخۆیان دێتە پێشەوە بۆ هەڵگرتنى ئەو نازناوە كە لە ئێستادا هەیانە لەڕووى گەشەى شارنشینى وبەشاریبوونیانەوە.
    هەربۆیە لێرەدا هەڵدەستین بە خستنەڕووى هۆكارە جیاوازەكانى بەژداربوون لە بەشاریبوون و گەشەى شارنشینیدا لە دەوڵەتە تازەپێگەیشتووەكاندا لەڕووى ڕەهەندە ناوخۆیى ودەرەكیەكانیانەوە لەگەڵ ئەو ئاماژەپێدەرانەى كە جیایاندەكاتەوە لە دەوڵەتانیتر، بۆئەوەى هەموو ئەو هۆكارانە لە دەرەكى وناوەكى كۆبكەینەوە لەگەڵ ئاماژەپێدەرەكانیش و شیكارێكى تیۆرى بۆ بكەین.

Published

2024-07-30

Issue

Section

Articles

How to Cite

بەشاریبوون لە دەوڵەتى تازەپێگەیشتوودا توێژینەوەیەكى تیۆرى وەسفییە. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 8. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/7