ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشدارییپێکردنی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکان دا
Keywords:
ڕاگهیاندن, ڕاگهیاندنی پهرلهمانی, بهبازاركردنی سیاسی, یاسا, بڕیارAbstract
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداری پێکردنی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا) توێژینەوەیەکی وهصفی ڕوپێوییه، بۆ خولی پایزەی ساڵی ٢٠٢١ی خولی پێنجهمی پەرلەمانی کوردستان،كههەوڵێکە بۆ زانینی ئاستی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان و کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان، بە ئامانجی هەوڵدان بۆ ناساندنی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان بە جەماوەر، لەبەر ئەوەی پەرلەمان گەورەترین دامەزراوەی سیاسی و یاسایی هەر وڵاتێکە، سەرچاوەی سەرەکی یاساکانە بۆ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەریی و بێگومان سەرجەم یاساکان بۆ بەرژەوەندی خەڵکە ،بۆیە خەڵک مافی تەواوەتی خۆیەتی ئاگاداری ئەو یاسایانە بێت ،کە لەبارەی ژیان و گوزەرانیانەوە دەردەچێت، ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە بتوانێت یاساکانی بە خەڵک بناسێنێت ئینجا ئەگەر خۆی ڕاگەیاندنێکی بەهێزی هەبێت یان بتوانێت سوود لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی تر وەربگرێت، ئامانج لهم توێژینەوەیە زانینی ئاستی پەیوەندی نێوان پەرلەمانی کوردستان وکەناڵە تەلەفزیۆنیەکانه ،ههروهها دەرخستنی ئاستی هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بۆبەبازاڕکردن وناساندنی یاسا و بڕیارهکانی پەرلەمان لەڕێگەی کەناڵەتەلەفزیۆنیەکانەوە،بۆ لایەنی مەیدانی توێژەر پشتی بە ڕێبازی ڕووپێوی بەستوە لەڕێگەی پیادەکردنی ئامڕازی (فۆڕمی ڕاپرسی)ەوە،سامپڵی توێژینەوەکەی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانه،توێژیینەوەکە گەیشتە ئەوەی کە ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە ئاستی پێویستدا نین بۆ ناساندنی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان ، کەمجار هەوڵی ناساندن و بەبازاڕکردنی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی داوە ،سودی له كهناڵهتهلهفزیۆنیهكانیش وهرنهگرتوه بۆ ئهم مهبهسته و، هەبوونی ململانێ سیاسییەکانیش ڕێگرییان کردووە لە پەرلەمانتاران بۆ دەستخستنی زانیاری لەسەر پڕۆژە و پێشنیازە یاساکان هەروەها ڕێگریش بووە لە گەیشتن و ناسینی یاساکان بە خەڵک، سەرەڕای ئەمانەش، ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان وەک پێویست نەیتوانیوە بێلایەن و هاوسەنگی خۆی بپارێزێت لەگەڵ پەرلەمانتاران.