مامەڵەکردنی رۆژنامەگەریی کوردیی لەگەڵ دیاردەی توندوتیژیی سیاسیی
Keywords:
مامەڵەکردنی رۆژنامەوانیی, توندوتیژیی سیاسیی, توندوتیژیی سیاسیی فەرمیی, توندوتیژی سیاسیی نافەرمیی, توندوتیژیی سیاسیی نەتەوەییAbstract
ئەم توێژینەوەیە هەوڵیداوە چۆنێتیی مامەڵەکردنی رۆژنامەگەریی کوردیی لە هەرێمی کوردستان دەربخات دەربارەی دیاردەی توندوتیژیی سیاسیی و، پشكنیینی تەرزی تایبەتکراو بە دەربڕیین و بایەخەدانی توندوتیژیی سیاسیی لە قاڵبەهونەرییەکانی رۆژنامەنووسیی دا. بۆ ئەم مەبەستە لە توێژینەوەیەکی وەسفیی دا لە رێی رووپێوییەکەوە بۆ ئەو داتایانەی بەردەستن لە رۆژنامەکانی (کوردستانی نوێ، خەبات، هاوڵاتی) کە وەک نموونەپشکنیین (سامپڵ) بەکارهێنراون و، بە رێگای شیکاری ناوەرۆک بابەتەکانی پێ شیکراوە. رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) لەڕووی چەندێتیی بۆ رووماڵکردنی بابەتی توندوتیژیی سیاسیی بە ٤١ ٪ ی کۆی بابەتەکانی پێکهێناوە و، لە پێشەوەی هاوڵاتی (٣٦٪) و خەبات (٢٣٪) دێت. بەپێی رێژەکان هەردوو رۆژنامەی (کوردستانی نوێ و خەبات) لایەنگییرییکردنی خۆیان پاراستووە لە رێی جەختکردنیان لەسەر (توندوتیژیی سیاسیی نافەرمیی بە رێژەی ٨٦.٣٪)، واتە ئەو توندوتیژییانەی، کە لەلایەن خەڵک و بەرهەڵستکارانەوە کراونەتە سەر حکومەت، بەڵام رۆژنامەی (هاوڵاتی) ، زیاتر وەک ئۆرگانێکی کۆمەڵگەی مەدەنیی و هەندێکجاریش وەک ئۆپۆزسیۆن کاریکردووە، کەجەختی لەسەر (توندوتیژیی سیاسیی فەرمیی ٨١٪) کردۆتەوە، واتە ئەو توندوتیژییانەی کە لەلایەن دەسەڵاتەوە کراوەتەسەر خەڵک. هونەری وتار بە رێژی ٣٦.١٪ پلەی یەکەمی ئامادەبوونی هەیە وەک لە تەرزەکانی تر، زیاتر لە راپۆرتەهەوڵ (٢٨٪). رووماڵکردنی کوشتن (٢٧٪) لە هەموو دۆخەکانی تر زاڵترە تەنانەت بەسەر دەستگییرکردندا (٢٣.٣٪) ، جگە لەوەی کە توندوتیژییە رووماڵکراوەکان کە لەسەر هاولاتی ئاساییە (٥٢.٣٪) لە سەروو کەسەکانی ترەوەیە. توێژیینەوەکە ئەوەی بۆ ساغبۆتەوە کە سەرباری ئەوەی پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان رۆژنامەگەریی و دیاردەی توندوتیژیی سیاسییدا هەیە، بەڵام ناڕۆشنیی لە سیستمی میدیادا لە هەرێمی کوردستان هۆکارێکی زەقە لە لایەنگیرییکردن و لادەستدانی جۆرێک لە متمانە، وایکردووە رۆژنامەکان بەبێ رەچاوکردنی بابەتیبوون و لێپرسراوێتیی کۆمەڵایەتیی، رووماڵی توندوتیژیی سیاسییان کردوە و لە هەندێ حاڵەت خۆیان بوون بە بەشێک لە بەرهەمهێنانی گوتاری توندوتیژیی سیاسیی.