ڕوانگە ئەستێرەناسییەکەی گوندی گڕاو
Keywords:
ڕﻭﺍﻨﮕﻪى ئەستێرە ناسی, گوندی گڕاو, قووچەک, چلەی زستان, بازنەی کەلووەکانAbstract
ڕوانگە ئەستێرە ناسییەکەی گوندی گڕاو دەکەوێتە سەر شاخی دارێ لۆلکان، بەرامبەر گوندی گڕاو. گڕاوﻴﺶ دەکەوێتە دامێنی چیای سەری ڕەش بە دووری ۲٥ کیلۆمەتر باکوری خۆرهەڵاتی شاری هەولێرەوە. ئەﻡ ﺘوﻴﮋﻴﻨﻪﻭﻩﻴﻪ تيشك دﻩﺨاﺘﻪ سهﺮ ﺑﻨﭼﻴﻨﻪﻜﺎﻨﻰ ﺌﻪﻡ رواﻨﮕﻪﻴﻪ، ﭜﻴﻜﻬﺎﺗﻪﻜﺎﻨﻰ، سوود و ﺑﻪﻜﺎﺮهێنانەکانی، وە ئایا کێ و ﻜﻪﻯ ئەﻡ ﺮﻭﺍﻨﮕﻪﻴﻪ دروستكراوه؟ ڕوانگەکە لە کۆمەڵە قووچەکێک پێڪ هاتووە، كه هەریەکێک لەم قووچەکانە لە شـوێنکی دیاری ڪراودا دروست کراوە، دوای چاودێری کردنێکی زۆر لە ئاوابوونی خۆر و کۆشش و شەونخونی زۆر لە چاودێری ڪردنی هەڵاتن یـان ئــاوابوونــی چەندان ئەستێرە لە لایەن دامەزرێنەری ئەم ڕوانگــەیە لەسەر بنـچینەی گۆڕانـــی شــوێنی زەوی بە گوێــرەی خــۆر لە ئەنجــامی خولانەوەی بە دەوری خۆردا بنیات نراوە.
بە گوێرەی ڕوانگە و ساڵنامەی گڕاوێ، ساڵ دابەش دەکرێ بۆ چوار وەرز. خۆر لە ئێوارەی رۆژی (۲۰/۱۲) لەسەر قووچەکی سەرەتــای زستان ئاوا دەبێت، بەم پێ یە رۆژی (۲۱/۱۲) یەکەم ڕۆژی وەرزی زستان دەبێت. هەروەک خۆر ئێوارەی رۆژی (۲۰/۳) لەسەر سێیەم قووچەک لە قووچەکەکانی تەرازوو ئاوا دەبێ، بۆیە رۆژی (۲۰/۳) دوا رۆژی وەرزی زستــان دەبـــێت. بەم پێ یە (۲۱/۳) یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهار و سەری ساڵی کوردی دەبێت. هەروەك خۆر ئێوارەی ڕۆژی (۲۰/٦) لەسەر قووچەکی سەرەتای هاوین ئاوا دەبێت، بۆیـە ڕۆژی (۲۰/٦) دوا ڕۆژی وەرزی بەهار دەبێت. پاش ئەوەو لە ئەنجامی سووڕانەوەی زەوی بۆ تەواو کردنی نیوە خولەکەی تری هەر هەمان بار دووبارە دەبێتەوە واتە دەرکەوتنی قووچەکەکان لە کاتی ئاوابوونی خۆر. ئەمجارەشیان هەر بە شێوەی جاران دەبێت بە پێچەوانە بوونەوەی یەك لەدوای یەك هاتنی قووچەکەکان. ڕۆژی (۲۲/۹) خۆر لەسەر سێیەم قووچەک لە قووچەکەکانی تەرازوودا ئاوا دەبێت بۆیە ڕۆژی (۲۲/۹) دووا ڕۆژی وەرزی هاوین دەبێت و ڕۆژی (۲۳/۹) یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز دەبێت. هەروەك ڕۆژی (۲۰/۱۲) خۆر لەسەر قووچەکی سەرەتای زستاندا ئاوا دەبێت، بۆیە ڕۆژی (۲۰/۱۲) دوا ڕۆژی وەرزی پایز دەبێت. نازاندرێت ئەم ڕوانگەیە لە لایەن کێ دروست کراوە، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری زانیاریە سەرزارەکیەکان و ئەوانەی دەماو دەم گەیشتوونەتە ئێمەومانان کۆکن لەسەرهەردوو مامۆستایان مەلا عەبدولای مودەریس و مەلا ئۆمەر(عمر). وە هەر بە گوێرەی زانیاریه ﺑﻪﺭﺪﻩﺴﺘﻪﻜﺎﻦ دەبێت ئەم ڕوانگەیە لە دەوروبەری نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەھەم و نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەھەمدا دروست کرابێت.