ئاستەنگەکانی بەردەم راگەیاندنی بنکۆڵکاریی لە هەرێمی کوردستان و ئاسۆکانی گەشەکردنی
Keywords:
ئاستەنگ, راگەیاندنی بنکۆڵکاریی, هەرێمی کوردستانی عێراق, ئاسۆکانی گەشەکردن, راگەیاندنکاری بنکۆڵکارAbstract
لەم توێژینەوەیەدا، ئاستەنگەکانی بەردەم راگەیاندنی بنکۆڵکاریی لە هەرێم کوردستاندا وەک مۆدێڵێکی سەردەمانە خراوەتە ژێر لێکۆڵیینەوەوە. لە توێژیینەوەکەدا میتۆدی «وەسفیی» و رێبازی «چاوپێکەوتنی قووڵ»ی بەکارهێنراوە لەسەر راپرسییکردن لەگەڵ راگەیاندنکارانی بنکۆڵکار وەک نموونەپشکنیینی (سامپڵ) راستەوخۆ. بۆ ئەم مەبەستە، کارەکرداریییەکان لە سێ تەوەرەی بەرفراواندا دابەشکراون، تەوەرەی یەکەم تەرخانە بۆ هەبوون و بەشدارییکردنی رۆژنامەنووسانی بنکۆڵکاریی بەزۆرێک تایبەتمەندییانەوە. تەوەرەیەکی تریش، دۆخی راگەیاندنی بنکۆڵکاریی لە سێ پرسیی سەرەکیدا ساغدەکاتەوە، ئاستی گەشەکردن و ئاستەنگەکانی گەشەکردن و دواجاریش گرنگیی و بایەخی ئەم مۆدێڵە میدیاییەیە. هەر لەم تەوەرەیەدا، شیکردنەوە بۆ راگەیاندنی بنکۆڵکاریی کراوە لەرێی پێچۆری ئەو کاریگەرییەی کە هەیەتی بەسەر سێ دەسەلاتەکەی (یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریی). تەوەرەی دواییش، تێڕاونیین و هەڵسەنگاندنێکە بۆ ئاسۆکانی ئایندەی راگەیاندنی بنکۆڵکاریی لە کوردستاندا. لە ئەنجامەکاندا ئەوە دەرکەوتووە راگەیاندنکارانی بنکۆڵکار سەرجەمیان لە رەگەزی نێرینەن (١٠٠٪)، کە بە رێژەی (٦٦.٦٦٪)خاوەنی بروانامەی ئەکادیمیایی بواری راگەیاندن نین. هەروەها (٥٠٪)ی بەرتوێژان پێیانوایە گەشەکردنی راگەیاندنی بنکۆڵکاریی لە هەرێمی کوردستاندا لە ئاستێکی مامناوەندایە بەڵام رێژەیەکی بەرچاویش (41.7٪) بە ئاستێکی خراپی داناوە، کە هۆکارەکەی بۆ ئاستەنگەکان دەگەڕێننەوە کە سیاسیی و دارایین، بەتایبەت (24.53٪) پێیانوایە ئاستەنگی سیاسیی بەشێوەیەکی گشتیی (ناسەقامگیریی سیاسیی، کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد) هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم ئاستەنگییانەن و لەدوای ئەمان (١٧.٦٪)هۆکارەکە بە دارایی و ئابووریی دادەنێن. بەگوێرەی رۆڵی راگەیاندنی بنکۆڵکاریی لە هەرێمی کوردستاندا لە ئاستێکی مامناوەندایە لای (٥٠٪) و بە گوێەی (٤١.٧٪) هەرگیزە، کە بتوانێت وەک چاودێر بەسەر سی دەسەڵاتەکەدا و کارەکانی بکات. ئەنجامەکان دەربارەی رۆڵی سەرجەم دەستگا پێوەندییدارەکان خراپن بە رێژەی جیاواز بەڵام بەرز، کە نەبوون بە مایەی رەزامەندیی رۆژنامەنووسانی بنکۆڵکاریی لە کارەکانیاندا. دواتریش، لەگەل بەرتەسکی داتاکان وەک ژمارەی بەرتوێژەکان، بەڵام گەشبیینییەک هەیە بۆ بینیینی ئایندەیەکی باش بۆ رۆژنامەوانیی بنکۆڵکاریی و، لەوێوە گۆڕانکاریی گەورە درووستبکات.