دەربڕینی فۆنەتیکییانە و رۆڵی لە گۆڕانە دەنگییەکان و لە خستنەوەی کەرەستەی نوێ دا

Authors

  • م. ی. ئارام عەبدولواحید حەمەڕەشید کۆلیژی ئەندازیاریی- زانکۆی سلێمانی Author
  • پ. د. هۆگر مەحموود فەرەج بەشی زمانی کوردیی- کۆلیژی زمان- زانکۆی سلێمانی Translator

Keywords:

فۆنیم, جۆشخواردنی فۆنەتیک, کەڵەهێزی وشە, گۆڕانی وشە, وشەی سادە

Abstract

      ئەم توێژیینەوەیە، لە سۆنگەی هەلومەرجی فۆنۆلۆژیی زمانی کوردییەوە، لێکۆڵیینەوە لەسەر کارییگەریی فۆنەتییک دەکات، کە لە دەربڕیینەکانیدا رۆڵی لە گۆڕانیی دەنگیی و درووستکردنی کەرەستەی نوێی زمان دا هەیە، کە دەنگ بۆ وشەی نوێ و سازکردنی وشەی سادە لە وشە داڕێژراو و لێکدراوەکان یاخود بنەچە ناسادەکان دەڕەخسێنن. ئەم کردە زمانییە ئاڵۆزە بەردەوامە مێژیینەیە، لە ئەنجامی کاریگەریی گۆڕان و کەوتنی هەندێ دەنگەوە سەرهەڵدەدات و، دواجار رۆڵی جۆشخواردنی کەرەستە نوێیەکان لە گەیاندنی واتای درووست چ بە ئاخاوتن و چ بە نووسین پیشاندەدات. سەروبەری ئەم کردە سرووشتییە کاتخایەنە بەپێی رێبازی پەسنیی شیکاریی لە پێنج پاردا روونکراوەتەوە و، شرۆڤەی بەڵگەی زمانیی بۆ کراوە و شێوازی بەکارهێنانەکانیشی لە ئاخاوتن و نووسین دا، بەنموونە هێنراونەتەوە. توێژیینەوەکە زیاتر تیشکی لەسەر گۆڤەری سلێمانییە و هەندێکجار بەپێی پێویست زارەکانی تریش بەکارهاتووە. دواجار ئەنجامەکانی ئەم شرۆڤە و لێکدانەوانە، گەیشتوون بەوەی کە دەربڕینی وشەکان پابەندن بە بەرجەستکردنی ئەلۆفۆنی فۆنیمەکانیانەوە، وەک دەبینرێت کە گۆڕان لە وشە داڕێژراو و لێکدراوەکان لە زارە کوردییەکاندا وەک یەک نیین، کە بە ئەنجام کاریگەرییان لەسەر دەرخستنی پێکهاتەدەنگییە گۆڕاوەکان هەیە، وەک ئەوەی کە زیاتر لە وشەیەک یان زیاتر لە واتایەک بگەیەنن. هەروەها سەرنجدەدرێت لە هەندێک لەو گۆڕاوانەدا، بنەچەی وشەکان خۆیان وەک پێویست ئاشکرانین، لەبریی ئەوە وشەی سادە بەرهەمدەهێنن. زیاتر لەمەیش، لە جۆشخواردنی فۆنەتیکییانەدا، زۆر گرنگە کە وریایی هەبێت بۆ ئەوەی دوو کەرەستەی زمانیی لەیەک رستەدا، لە نووسینیاندا لێکترازان روونەدات، چونکە ئەم بارە دەبێت بە هەڵەدابردن و لەباربردنی واتا مەبەستدارەکەیان.

Published

2024-08-01

Issue

Section

Articles

How to Cite

دەربڕینی فۆنەتیکییانە و رۆڵی لە گۆڕانە دەنگییەکان و لە خستنەوەی کەرەستەی نوێ دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 4. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/92