رۆڵی میدیای نوێ لە بازاڕداریی سیاسیی بۆ حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان

Authors

  • کرمانج رەسوڵ عەبدوڵا بەشی راگەیاندن، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی Author
  • پ ی د. کاروان محەمەد حەسەن بەشی راگەیاندن، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی Translator

Keywords:

میدیای نوێ‌, بازاڕداریی سیاسیی, پێگەی ئەلیكترۆنیی, كەناڵە تەلەفزیۆنەكان, حیزبە سیاسییەكان

Abstract

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (رۆڵی میدیای نوێ لە بازاڕداریی سیاسیی بۆ حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، پێگە ئەلیکترۆنییەکانی کەناڵە تەلەفزیۆنەکان بە نموونە) هەوڵێكە بۆ زانین و دەرخستنی رۆڵی میدیای نوێ و بە تایبەتیش پێگە ئەلیکترۆنییەکانی کەناڵە تەلەفزیۆنەکان لە بازاڕداریی سیاسیی بۆ حیزبە سیاسییەکان، لەبەر ئەوەی بازاڕداریی سیاسیی رۆڵێكی گرنگی لە برەودان بە حزبە سیاسییەكان و پەیام و سەركردەكانی هەیە، حیزبە سیاسییەکانیش بۆ ئەوەی گەشەبکەن و بمێننەوە پێوەستییان بە بازاڕداریی هەیە. ئەم توێژینەوەیە جۆرێكە لە توێژینەوەی وەسفیی، بە بەكارهێنانی میتۆدی رووپێویی. لەم توێژینەوەیەدا فۆرمی راپرسیی بەكارهێنراوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاریی. نموونەپشکنیینی (سامپڵ) توێژینەوەكەش بەشێوەی مەبەستدار سەرجەم كادرانی مەكتەبی هەڵبژاردن و راگەیاندنی پێنج حیزبیی سیاسیی هەرێمی كوردستان وەرگیراون، كە سێ لەوان لەحوكومەتدا بەشدارن وەك (پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان)، دووانی تریان ئۆپۆزسیۆنن وەك (كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان)، لەلایەكی ترەوە پێگە ئەلكترۆنییەكانی كەناڵە ئاسمانییەكان (ئەو كەناڵانەی كە بە فەرمیی سەر بەو پێنج حیزبە سیاسییەن)، بە پاساوی ئەوەی دەزگای حیزبیین و كارەكانیان پەیوەستە بە بازاڕداریی سیاسیی بۆ حیزبەكانیان. بەپێی ئەنجامە بەدەستهاتووەکان، بە رێژەی (59.9%)ی بەرتوێژان تاڕادەیەك پێگە ئەلیكترۆنییە كوردییەكانی كەناڵە تەلەفزیۆنیەكان (وێب سایتەكان) بەكاردەهێنن، لە کاتێکدا بە رێژەی (21.8%) كەم بەكاریدەهێننن، زۆرینەی بەرتوێژان بە رێژەی (47.3%) تا رادەیەك پشت دەبەستن بە پێگە ئەلیكترۆنییەكان بۆ بازاڕداریی سیاسیی، هەر بە پێی ئەنجامەکان بەشێوەیەكی گشتیی زۆرینەی بەرتوێژان بە رێژەی (54.3%)  تا رادەیەك پێگە ئەلیكترۆنییەكان وەك سەرچاوەیەك دەبینن بۆ بازاڕداریی سیاسیی، بەڵام (40.7%) ی بەرتوێژان پێگە ئەلیكترۆنییەكان وەك سەچاوەیەك دانانێن بۆ بازاڕداریی سیاسیی. هەر بەپێی ئەنجامەکان رێژەی (72.06%)ی بەرتوێژان هاوڕان لەسەر ئەوەی میدیای نوێ رۆڵی هەیە لە بازاڕداری بۆ حیزیە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، تەنها لە (14.33%)ی بەرتوێژان هاوڕانین. پەیوەندییەکی ئاماریی بەڵگەداری هەیە لە نێوان (میدیای نوێ و  بازاڕداریی سیاسیی)، کە بەهاکەی دەکاتە (%0.635)،  ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت پەیوەندییەکی ئاماریی راستەوانەی بەهێز هەیە لە نێوان (میدیای نوێ و بازاڕداریی سیاسیی) واتە تا زیاتر حیزبە سیاسییەکان گرنگیی بە میدیای نوێ پێگە ئەلیکترۆنییەکانی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بدەن و بە شێوەیەکی درووست بەکاریبهێنن بازاڕداریی سیاسیی سەرکەوتووتر و کاریگەرتر دەبێت.

Published

2024-08-01

Issue

Section

Articles

How to Cite

رۆڵی میدیای نوێ لە بازاڕداریی سیاسیی بۆ حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 6. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/112