چه‌مکى پارالێلیزم (ته‌ریبى) له‌ لیریکى بێسارانی دا

Authors

  • پ.ئه‌نوه‌ر قادرمحه‌مه‌د به‌شى کوردى، کۆلێژى زمان، زانکۆى سلێمانى Author
  • لهۆن قادر عبدالرحمان به‌شى کوردى، کۆلێژى زمان، زانکۆى سلێمانى Translator

Keywords:

شیعری سۆزداریی, بونیادی شیعریی, ڕسته‌سازیی واتایی, گونجان و هاوئاهه‌نگیی (هونەریی)،, هاودەنگیی, چونیەکیی

Abstract

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ «چه‌مکى پارالێلیزم (ته‌ریبى) له‌ لیریکى بێسارانیدا» ،که‌ هه‌ڵگۆزراوى نامه‌ى دکتۆراکه‌مانه‌ ،ته‌رخانى لێکدانه‌وه‌ و شیکاریى نموونه‌ى شیعره‌کانیى شاعیره‌ له‌به‌ر ڕۆشنایى دووه‌م پرینسیپى میتۆدى شێوازناسیى هاوچه‌رخ»پارالێلیزم» دا که‌ ئێمه‌ له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا گرتوومانه‌ته‌ به‌ر.
ئه‌مه‌شمان به‌ خستنه‌کارى ورده‌ چه‌مکه‌کانى ترى میتۆده‌که‌یه‌ ،وه‌ک ئاسته‌کانى :فۆنۆلۆگى ،مۆرفۆلۆگى سینتاکسى و سیمانتیکى کردووه‌ و توانیومانه‌ دیارده‌ى «پارالێلیزم» به‌ نموونه‌ى گونجاوه‌وه‌ له‌ لیریکى بێسارانیدا و له‌ دیدى زاناى به‌ناوبانگى ڕووس  ى . م . لۆتمانه‌وه‌ ده‌ست نیشان بکه‌ین و بخه‌ینه‌ ڕوو ، به‌ تایبه‌تیش به‌ هۆى دوو ڕووى گونجاوى پارالێلیزم که‌ :
1-له‌سه‌ر بنه‌ماى دوو ئه‌ندامى (دووچڵیى) پارالێلیزمه‌ که‌ یه‌کێک له‌ به‌شه‌کانى له‌ نێوان ئه‌وه‌ى دووه‌میانه‌وه‌ ،که‌ له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ به‌وه‌ى یه‌که‌مه‌وه‌ ،وه‌ک ئه‌ناڵۆگ ده‌که‌وێته‌وه‌ ،دوومانى ئه‌و نییه‌ ،به‌ڵام سیماى هاوبه‌شیان هه‌یه‌ و لێى جیا نابێته‌وه‌ .
2-حاڵه‌تێکى ترى ئاڵۆزى پارالێلیزمه‌ ،که‌ هه‌ردوو به‌شى دوو ئه‌ندامییه‌که‌ یه‌کتر ده‌مۆدێلێنن،له‌ هه‌ر یه‌کێکیاندا ،شتێک هه‌یه‌ و ئه‌ناڵۆگه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وى تردا...
هه‌روه‌ها له‌ تاوتوێى پرۆسه‌ى داهێنانى شاعیردا ئه‌وه‌ نیشان دراوه‌ ،که‌ توانیویه‌تى چه‌مکى هونه‌ریى (cohesion) -گونجان و هاوئاهه‌نگى له‌به‌رهه‌میدا بهێنێته‌دى و ئه‌مه‌ش ئاستى به‌رزى ئیستێتیکیى شیعرى بێسارانى له‌ ئه‌ده‌بى دیالێکتى گۆرانى (هه‌ورامى) به‌ تایبه‌تى و سه‌رجه‌م ئ

Published

2024-07-31

Issue

Section

Articles

How to Cite

چه‌مکى پارالێلیزم (ته‌ریبى) له‌ لیریکى بێسارانی دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 9. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/14