چه‌مکى پارالێلیزم (ته‌ریبى) له لیریکى بێسارانی دا
الكلمات المفتاحية:
شیعری سۆزداریی، بونیادی شیعریی، ڕسته‌سازیی واتایی، گونجان و هاوئاهه‌نگیی (هونەریی)،، هاودەنگیی، چونیەکییالملخص
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه «چه‌مکى پارالێلیزم (ته‌ریبى) له لیریکى بێسارانیدا» ،که ههڵگۆزراوى نامه‌ى دکتۆراکهمانه ،ته‌رخانى لێکدانه‌وه و شیکاریى نموونه‌ى شیعرهکانیى شاعیره له‌به‌ر ڕۆشنایى دووه‌م پرینسیپى میتۆدى شێوازناسیى هاوچه‌رخ»پارالێلیزم» دا که ئێمه له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا گرتوومانه‌ته به‌ر.
ئه‌مه‌شمان به خستنه‌کارى ورده چه‌مکه‌کانى تر‌ى میتۆده‌که‌یه ،وه‌ک ئاسته‌کانى :فۆنۆلۆگى ،مۆرفۆلۆگى سینتاکسى و سیمانتیکى کردووه و توانیومانه دیارده‌ى «پارالێلیزم» به نموونه‌ى گونجاوه‌وه له لیریکى بێسارانیدا و له دیدى زاناى به‌ناوبانگى ڕووس ى . م . لۆتمانهوه ده‌ست نیشان بکه‌ین و بخه‌ینه ڕوو ، به تایبه‌تیش به هۆى دوو ڕووى گونجاوى پارالێلیزم که :
1-له‌سه‌ر بنه‌ماى دوو ئه‌ندامى (دووچڵیى) پارالێلیزمه که یه‌کێک له به‌شه‌کانى له نێوان ئه‌وه‌ى دووه‌میانه‌وه ،که له په‌یوه‌ندیدایه به‌وه‌ى یه‌که‌مه‌وه ،وه‌ک ئهناڵۆگ ده‌که‌وێته‌وه ،دوومانى ئه‌و نییه ،به‌ڵام سیماى هاوبه‌شیان هه‌یه و لێى جیا نابێته‌وه .
2-حاڵه‌تێکى تر‌ى ئاڵۆزى پارالێلیزمه ،که هه‌ردوو به‌شى دوو ئه‌ندامییه‌که یه‌کتر دهمۆدێلێنن،له هه‌ر یه‌کێکیاندا ،شتێک هه‌یه و ئهناڵۆگه له‌گه‌ڵ ئه‌وى تردا...
هه‌روه‌ها له تاوتوێى پرۆسه‌ى داهێنانى شاعیردا ئه‌وه نیشان دراوه ،که توانیویه‌تى چه‌مکى هونه‌ریى (cohesion) -گونجان و هاوئاهه‌نگى لهبهرههمیدا بهێنێته‌دى و ئه‌مه‌ش ئاستى به‌رزى ئیستێتیکیى شیعرى بێسارانى له ئه‌ده‌بى دیالێکتى گۆرانى (هه‌ورامى) به تایبه‌تى و سه‌رجه‌م ئ