گەشەکردنی چینی ناوەند لە باشووری کوردستان (١٩٢١-١٩٦٨)

Authors

  • هونەر رۆستەم فەتاح بەشی مێژوو، کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی Author
  • پ.ی. د.هیوا عەزیز سەعید بەشی مێژوو، کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی Translator

Keywords:

چینی ناوەند, کورد, باشووری کوردستان, ململانێی چینایەتیی, کۆمەڵگای کوردییی

Abstract

بەو پێیەی لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا چینی ناوەند بزوێنەری گەشەسەندنە ئابووریی  و کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و تەکنەلۆژییەکانی جیهان بووە، هەروەها بەهێزیی و فراوانی چینەکە پێوەری پێگەیشتوویی گەلان بووە، لەو سۆنگەیەوە، چینی ناوەندی کوردییش لە باشووری کوردستان، ئەگەرچی دەیان ساڵ درەنگتر لە چاو گەلانی تری خاوەنی دەوڵەتی ناوچەکە سەریهەڵدا و لە دوای درووستبوونیشی ماوەیەکی زۆر بە سستیی و لاوازیی مایەوە، بەڵام بە دەرکەوتن و فراوانبوونی چینەکە لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە (١٩٢١)، چالاکانە و دڵسۆزانە و بە پێی ئەو توانا سنووردارەی هەیبووە، رۆڵێکی مێژوویی گێڕاوە لە گۆڕانکارییە جۆراوجۆرەکانی مێژووی کورد دا.
 بە پەیڕەوکردنی میتۆدی شیکاریی و خستنەڕووی بابەتەکان، توێژینەوەکە بە ئامانجی تیشکخستنە سەر دەرکەوتن و گەشەسەندنی چینی ناوەندی کورد و رۆڵە ئابووریی و سیاسیی و کولتووریی و کۆمەڵایەتییەکەی  لە مێژووی کورد دا، هەر بۆیە توێژەر ئەو ئەنجامەی زۆربەی جووڵە مێژووییەکانی کورد و رووداو و گۆڕانکارییەکان لە سەدەی بیست دا لەلایەن ئەم چینەوە  جێبەجێکراوە،  کە لە چوارچێوەیدا چەندین  توێژ و دەستە و گرووپی نوێ خەمڵیون، تایبەتیی توێژى رۆشنبیران و خوێندەوارانی ناو چینەکە گەورەترین رۆڵیان هەبووە، سەرباری کەشێکى دواکەوتوویی و بێ دەوڵەتیی و لەسایەی ژێر دەستەییدا، توانیوویەتی لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەم گەلەکەی لە توانەوە و چوونە دەرەوەی مێژوو بپارێزێت. 
 لەو میانەیەدا کارەکتەرە دیارەکانی ئەم چینە لە ماوەی نێوان ساڵانی (١٩٢١ تا ١٩٦٨) سەرکردایەتی خەباتی نەتەوەیی و رۆشنبیریی و رۆژنامەگەریی وپارتایەتیی و راپەڕینە جەماوەریەکانیان گرتووەتە ئەستۆ و توانیویانە دەیان دەستکەوتی مێژوویی بۆ گەلەکە بە دەستبهێنن.

Published

2024-08-02

Issue

Section

Articles

How to Cite

گەشەکردنی چینی ناوەند لە باشووری کوردستان (١٩٢١-١٩٦٨). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 4. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/165