گەشەکردنی چینی ناوەند لە باشووری کوردستان (١٩٢١-١٩٦٨)
الكلمات المفتاحية:
چینی ناوەند، کورد، باشووری کوردستان، ململانێی چینایەتیی، کۆمەڵگای کوردیییالملخص
بەو پێیەی لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا چینی ناوەند بزوێنەری گەشەسەندنە ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و تەکنەلۆژییەکانی جیهان بووە، هەروەها بەهێزیی و فراوانی چینەکە پێوەری پێگەیشتوویی گەلان بووە، لەو سۆنگەیەوە، چینی ناوەندی کوردییش لە باشووری کوردستان، ئەگەرچی دەیان ساڵ درەنگتر لە چاو گەلانی تری خاوەنی دەوڵەتی ناوچەکە سەریهەڵدا و لە دوای درووستبوونیشی ماوەیەکی زۆر بە سستیی و لاوازیی مایەوە، بەڵام بە دەرکەوتن و فراوانبوونی چینەکە لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە (١٩٢١)، چالاکانە و دڵسۆزانە و بە پێی ئەو توانا سنووردارەی هەیبووە، رۆڵێکی مێژوویی گێڕاوە لە گۆڕانکارییە جۆراوجۆرەکانی مێژووی کورد دا.
بە پەیڕەوکردنی میتۆدی شیکاریی و خستنەڕووی بابەتەکان، توێژینەوەکە بە ئامانجی تیشکخستنە سەر دەرکەوتن و گەشەسەندنی چینی ناوەندی کورد و رۆڵە ئابووریی و سیاسیی و کولتووریی و کۆمەڵایەتییەکەی لە مێژووی کورد دا، هەر بۆیە توێژەر ئەو ئەنجامەی زۆربەی جووڵە مێژووییەکانی کورد و رووداو و گۆڕانکارییەکان لە سەدەی بیست دا لەلایەن ئەم چینەوە جێبەجێکراوە، کە لە چوارچێوەیدا چەندین توێژ و دەستە و گرووپی نوێ خەمڵیون، تایبەتیی توێژى رۆشنبیران و خوێندەوارانی ناو چینەکە گەورەترین رۆڵیان هەبووە، سەرباری کەشێکى دواکەوتوویی و بێ دەوڵەتیی و لەسایەی ژێر دەستەییدا، توانیوویەتی لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەم گەلەکەی لە توانەوە و چوونە دەرەوەی مێژوو بپارێزێت.
لەو میانەیەدا کارەکتەرە دیارەکانی ئەم چینە لە ماوەی نێوان ساڵانی (١٩٢١ تا ١٩٦٨) سەرکردایەتی خەباتی نەتەوەیی و رۆشنبیریی و رۆژنامەگەریی وپارتایەتیی و راپەڕینە جەماوەریەکانیان گرتووەتە ئەستۆ و توانیویانە دەیان دەستکەوتی مێژوویی بۆ گەلەکە بە دەستبهێنن.