دابه‌شبوونی جوگرافیایی کورد له‌ رۆژهەڵاتی سوودان

Authors

  • م.ی. جوهر جلال وسو بەشی فەلسەفە- کۆلێجی زنستە مرۆڤاتییەکان- زانکۆی سلێمانی Author
  • پ.ی.د. کامەران موحەمەد قادر بەشی فەلسەفە- کۆلێجی زنستە مرۆڤاتییەکان- زانکۆی سلێمانی Translator

Keywords:

کوردەکانی سوودان, رۆژهەڵاتی سوودان, سەلاحەدینی ئەیووبیی, سوڵتان سەلیمی یەکەم, محمد علی پاشا

Abstract

مێژووی کۆچکردنی کورد بۆ سوودان بۆ کۆتایی سەدەی سێزدەی زاینیی و سەردەمی سەلاحەدینی ئەیووبیی ئەگەڕێتەوە، لە دوای ئەوەیش بۆ سەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانیی و داگیرکردنی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سوودان، قۆناغی سێیەمیش لە سەردەمی  موحەمەد عەلی پاشا. لەم سێ قۆناغەدا کورد زیاتر وەک سەرباز و فەرماندەی سەربازیی چوون بۆ سوودان و هەندێک لەوانەش لەوێ ماونەتەوە ، ئەم توێژینەوەیە گەڕان بووە بە دوای ئەو پرسیارانەی ئایا کورد لە رۆژهەڵاتی سوودان هەیە؟ ئەو شارانە کامانەن کە کورد تیایاندا نیشتەجێبوون؟ ژمارەیان چەندە و بۆ لەوێ نەگەڕاونەتەوە؟ ئەم توێژینەوەیە زیاتر پشتبەستە بە کۆکردنەوەی زانیاریی لە رێگەی چاوپێکەوتنی کەسی لەگەڵ کوردەکانی سوودان و لە هەموو ئەو شار و ناوچانەی لە توێژینەوەکەدا باسکراون، توێژەر گەڕاوە و ماوەتەوە. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی مێژووی زارەکیی و شیکاریی بە کارهاتووە، شێوازێکی نوێی چاوپێکەوتنی تێدا بەکارهێنراوە کە ناوی لێنراوە (چاوپێکەوتنی بە کۆمەڵ) کە تێیدا سێ کەسی پەیوەندار بە بابەتەکان یان زیاتر لە یەک شوێن و کاتدا کۆکراونەتەوە و پرسیارەکانیان ئاڕاستەکراوە و بە هەموویان وەڵامیان داوەتەوە وەڵامەکانیان لێ وەرگیراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوود لە سەرچاوەی کتێب وەرگیراوە ، لە کۆتایی توێژینەوەکە و دەرئەنجام دا، مێژوو و هۆکاری کۆچکردنی کوردەکانی سوودان روونکراوەتەوە، ژمارە و کاریگەرییان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سوودان بە گشتیی و شارەکانی ئەو ناوچەیە باسکراوە، لە هەمان کاتدا  زێدی رەسەن و سەرەکیی کوردەکانی سوودان روونکراوەتەوە.

Published

2024-08-02

Issue

Section

Articles

How to Cite

دابه‌شبوونی جوگرافیایی کورد له‌ رۆژهەڵاتی سوودان. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 4. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/166