دابهشبوونی جوگرافیایی کورد له رۆژهەڵاتی سوودان
الكلمات المفتاحية:
کوردەکانی سوودان، رۆژهەڵاتی سوودان، سەلاحەدینی ئەیووبیی، سوڵتان سەلیمی یەکەم، محمد علی پاشاالملخص
مێژووی کۆچکردنی کورد بۆ سوودان بۆ کۆتایی سەدەی سێزدەی زاینیی و سەردەمی سەلاحەدینی ئەیووبیی ئەگەڕێتەوە، لە دوای ئەوەیش بۆ سەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانیی و داگیرکردنی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سوودان، قۆناغی سێیەمیش لە سەردەمی موحەمەد عەلی پاشا. لەم سێ قۆناغەدا کورد زیاتر وەک سەرباز و فەرماندەی سەربازیی چوون بۆ سوودان و هەندێک لەوانەش لەوێ ماونەتەوە ، ئەم توێژینەوەیە گەڕان بووە بە دوای ئەو پرسیارانەی ئایا کورد لە رۆژهەڵاتی سوودان هەیە؟ ئەو شارانە کامانەن کە کورد تیایاندا نیشتەجێبوون؟ ژمارەیان چەندە و بۆ لەوێ نەگەڕاونەتەوە؟ ئەم توێژینەوەیە زیاتر پشتبەستە بە کۆکردنەوەی زانیاریی لە رێگەی چاوپێکەوتنی کەسی لەگەڵ کوردەکانی سوودان و لە هەموو ئەو شار و ناوچانەی لە توێژینەوەکەدا باسکراون، توێژەر گەڕاوە و ماوەتەوە. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی مێژووی زارەکیی و شیکاریی بە کارهاتووە، شێوازێکی نوێی چاوپێکەوتنی تێدا بەکارهێنراوە کە ناوی لێنراوە (چاوپێکەوتنی بە کۆمەڵ) کە تێیدا سێ کەسی پەیوەندار بە بابەتەکان یان زیاتر لە یەک شوێن و کاتدا کۆکراونەتەوە و پرسیارەکانیان ئاڕاستەکراوە و بە هەموویان وەڵامیان داوەتەوە وەڵامەکانیان لێ وەرگیراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوود لە سەرچاوەی کتێب وەرگیراوە ، لە کۆتایی توێژینەوەکە و دەرئەنجام دا، مێژوو و هۆکاری کۆچکردنی کوردەکانی سوودان روونکراوەتەوە، ژمارە و کاریگەرییان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سوودان بە گشتیی و شارەکانی ئەو ناوچەیە باسکراوە، لە هەمان کاتدا زێدی رەسەن و سەرەکیی کوردەکانی سوودان روونکراوەتەوە.