پێگه‌ی خوداوه‌ند خالدی له‌ شانشینی ئۆرارتو لە ڕوانگەى سەرچاوە شوێنەوارییەکان‌

Authors

  • م.ى. رخصار عبدالغفور طه کۆلێژى ئاداب / بەشى شوێنەوار / زانکۆى سەڵاحەددین- هەولێر / هەرێمى کوردستان Author

Keywords:

ئاینیی ئۆرارتیی, موساسیر/ئەردینیى, پەرستگا, خوداوەند خالدیی

Abstract

ئۆرارتییەکان بە یەکێک لە گەلە رەسەنەکانى کوردستانى کۆن  و ناوچەکانى زاگرۆس دائەنرێن، شانشینیی ئۆراتوو لە هەزارەی یەکەمى پێش زایین پانتایەکى فراوانى لە خۆگرتبوو، کە پێکیەت لە ناوچەکانى کوردستانى سووریا لە رۆژئاوا و دەریاى رەش لە باکوور و ناوچەکانى کوردستانى ئێران و ئەرمینیا لە رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى تاکوو ئەگەیشتە ناوچەکانى دیانا و سیدەکان و ئامێدیی لە باشوورى کوردستان. لەم سۆنگەییەوە ئۆرارتییەکان توانیویانە ببن بە خاوەنى شارستانێتیی و شانشینێکى گرنگ و رۆڵى خۆیان بگێڕن لە ناوچەکە دا. لەم توێژیینەوەیەدا هەوڵ دراوە پێگەى ئەم خوداوەندە لە ژێر رۆشنایی سەرچاوە شوێنەوارییەکان بخرێتەڕوو کە باس لە پێگەى و پیرۆزى خوداوەند خالدیی ئەکەن، سەرەڕای دەقە مێخییە تۆمارکراوەکانى پاشاکانى ئۆرارتیی کە باس لە پێگەى ئەم خوداوەندە ئەکەن. گرنگى ئەم توێژیینەوەیە خۆى لەو پاشماوە هونەرییانەدا ئەنوێنێت کە ئۆرارتییەکان لە دوایی خۆیان بەجێیان هێشتووە. میتۆدى ئەم توێژیینەوەیە میتۆدێکى هونەرییە بۆ شیکردنەوە و لێکدانەوەی پێگەى ئەم خوداوەندە و دیارییکردنى ئەو بیروبۆچوونانەى باس لە پێگەکەى ئەکەن لەبەر رۆشنایی سەرچاوە شوێنەوارییەکان دا، لە کۆتایی ئەم توێژیینەوەیەدا گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەى کە تیڕوانینى ئۆرارتییەکان بۆ خوداوەند خالدیی سەرچاوەى هەموو چاکیى و هێز و دەسەڵاتێک بووە بە درێژایی ماوەی شانشینیی ئۆراتوو و پێگەکەى وەکوو خۆى ماوەتەوە، تاکوو ساڵى ٧١٤ پ.ز لە ئەنجامى هەڵمەتى ئاشوورییەکان بوو بە هۆى خاپوورکردنى شارەکە و تاڵانکردنى پەرستگاکە و بردنى پەیکەرى خوداوەند خالدیی و باگبارتۆى هاوسەرى هەروەکوو لەو دەقانەى هاتووە ئاماژە بەوە ئەکرێت کە پاش ساڵێک لەم تاڵانکارییە، پەیکەرى ئەم خوداوەندە ئەگەڕێنرێتەوە بۆ شارى موساسیر، ئەمەش لە دەرئەنجامى بەستنى رێکەوتنامەیەک بووە لە نێوان ئاشوورییەکان و ئۆرارتییەکان هەموو ئەم بەڵگانەش  ئەوە پشتڕاست ئەکاتەوە کە خواوەند خالدیی پێگەیەکى دیار و رۆڵێکى بەرچاوى هەبووە لە شانشینىی ئۆراتوو دا.

Published

2024-08-04

Issue

Section

Articles

How to Cite

پێگه‌ی خوداوه‌ند خالدی له‌ شانشینی ئۆرارتو لە ڕوانگەى سەرچاوە شوێنەوارییەکان‌. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 8. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/213