پێگهی خوداوهند خالدی له شانشینی ئۆرارتو لە ڕوانگەى سەرچاوە شوێنەوارییەکان
الكلمات المفتاحية:
ئاینیی ئۆرارتیی، موساسیر/ئەردینیى، پەرستگا، خوداوەند خالدییالملخص
ئۆرارتییەکان بە یەکێک لە گەلە رەسەنەکانى کوردستانى کۆن و ناوچەکانى زاگرۆس دائەنرێن، شانشینیی ئۆراتوو لە هەزارەی یەکەمى پێش زایین پانتایەکى فراوانى لە خۆگرتبوو، کە پێکیەت لە ناوچەکانى کوردستانى سووریا لە رۆژئاوا و دەریاى رەش لە باکوور و ناوچەکانى کوردستانى ئێران و ئەرمینیا لە رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى تاکوو ئەگەیشتە ناوچەکانى دیانا و سیدەکان و ئامێدیی لە باشوورى کوردستان. لەم سۆنگەییەوە ئۆرارتییەکان توانیویانە ببن بە خاوەنى شارستانێتیی و شانشینێکى گرنگ و رۆڵى خۆیان بگێڕن لە ناوچەکە دا. لەم توێژیینەوەیەدا هەوڵ دراوە پێگەى ئەم خوداوەندە لە ژێر رۆشنایی سەرچاوە شوێنەوارییەکان بخرێتەڕوو کە باس لە پێگەى و پیرۆزى خوداوەند خالدیی ئەکەن، سەرەڕای دەقە مێخییە تۆمارکراوەکانى پاشاکانى ئۆرارتیی کە باس لە پێگەى ئەم خوداوەندە ئەکەن. گرنگى ئەم توێژیینەوەیە خۆى لەو پاشماوە هونەرییانەدا ئەنوێنێت کە ئۆرارتییەکان لە دوایی خۆیان بەجێیان هێشتووە. میتۆدى ئەم توێژیینەوەیە میتۆدێکى هونەرییە بۆ شیکردنەوە و لێکدانەوەی پێگەى ئەم خوداوەندە و دیارییکردنى ئەو بیروبۆچوونانەى باس لە پێگەکەى ئەکەن لەبەر رۆشنایی سەرچاوە شوێنەوارییەکان دا، لە کۆتایی ئەم توێژیینەوەیەدا گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەى کە تیڕوانینى ئۆرارتییەکان بۆ خوداوەند خالدیی سەرچاوەى هەموو چاکیى و هێز و دەسەڵاتێک بووە بە درێژایی ماوەی شانشینیی ئۆراتوو و پێگەکەى وەکوو خۆى ماوەتەوە، تاکوو ساڵى ٧١٤ پ.ز لە ئەنجامى هەڵمەتى ئاشوورییەکان بوو بە هۆى خاپوورکردنى شارەکە و تاڵانکردنى پەرستگاکە و بردنى پەیکەرى خوداوەند خالدیی و باگبارتۆى هاوسەرى هەروەکوو لەو دەقانەى هاتووە ئاماژە بەوە ئەکرێت کە پاش ساڵێک لەم تاڵانکارییە، پەیکەرى ئەم خوداوەندە ئەگەڕێنرێتەوە بۆ شارى موساسیر، ئەمەش لە دەرئەنجامى بەستنى رێکەوتنامەیەک بووە لە نێوان ئاشوورییەکان و ئۆرارتییەکان هەموو ئەم بەڵگانەش ئەوە پشتڕاست ئەکاتەوە کە خواوەند خالدیی پێگەیەکى دیار و رۆڵێکى بەرچاوى هەبووە لە شانشینىی ئۆراتوو دا.