مێژووى نۆژەنکردنەوەى مزگەوتى خورماڵ لە تۆمارە شوێنەواریى و میژوویییەکاندا (بەردە نووسراوەکەى) مزگەوتەكەى خورماڵ بە نموونە

Authors

  • م.مهدي جلال مصطفی بەشى شوێنەوار - كۆلێجى زانستەمرۆڤايەتيەكان - زانكۆى سلێمانى Author
  • پ.ى.د. زریان حاجى بەشى شوێنەوار - كۆلێجى زانستەمرۆڤايەتيەكان - زانكۆى سلێمانى Translator
  • پ.عبدالله خورشيد قادر بەشى شوێنەوار - كۆلێجى ئاداب- زانكۆى سەلآحەدين Translator

Keywords:

مزگەوتى خورماڵ, بەڵگەنامەکان, ناوى خورماڵ, تابلۆ بەردییە نەخش کراوەکەى مزگەوتى گەورەى خورماڵ

Abstract

ئەم توێژینەوەیە تایبەتە بە مێژووى درووستبوونی مزگەوتى گەورەى خورماڵ و ناوى خورماڵ و گەڕان بەدواى بنەچەى ئەم ناوەدا و دیاریکردنى شوێنى جوگرافیایى ئەم شارە کە بەلاى زۆرێک لە توێژەرانەوە جێگاى پرسیارە، بۆ یەکلاکردنەى ئەم بابەتە سوودمان  وەرگرتووە لە پاشماوە شوێنەوارییەکانى مزگەوتەکە و ئەو بەڵگەنامە و دەستنووسانەى کە باسى مێژوو و ناوى خورماڵیان کردووە، هەروەها دووبارە خوێندنەوەى ئەو تابلۆ بەردییەی کە باس لە مێژووى نۆژەنکردنەوەى مزگەوتى خورماڵ ئەکات، هەوڵ دراوە ئەو کەسایەتیانە یەکلا بکرێنەوە کە بۆ یەکەم جار ئەم مزگەوتەیان نۆژەنکردۆتەوە، بە پشت بەستن بەو چەند دێرە هۆنراوەیەى کە هەڵکۆڵراوە لە سەر بەردى بناغەى نوێکردنەوەى مزگەوتەکە بە خەتى نەستەعلیقى فارسیى، لەم هۆنراوەیەدا ناوى سێ کەسایەتى هاتووە کە فەرمانڕەواى وەخت بوون، ناوى سوڵتان سەلیمى عوسمانییی و سلێمان پاشاى بابانى و موسی بەگى قائیمقامى قەزاى گوڵعەنبەر هاتووە، ئەم سێ کەسایەتییە هەستاوەن بەکارى نۆژەنکردنەوەى مزگەوتەکە، و بۆ سەلماندنى ئەم راستیە پشت بەستراوە بە چەندین بەڵگەنامەى سەردەمى عوسمانیی کە باس لە رووداوەکانی ئەو سەردەمە ئەکات و بەڵگەنامەى تایبەت بە نۆژنکردنەوەى مزگەوتەکە دەری ئەخات ئەم مزگەوتە بەر لە چەند ساڵانێکى جیاواز نوژنکردنەوەى بۆ کراوە، هەروەها پارچە هۆنراوەکە لە زۆرێک لە سەرچاوەکاندا هەندێک لە وشەکانى بە هەڵە تۆمار کراوە، دووبارە هەوڵ دراوە لە رێگای خوێندنەوەى تابلۆ بەردییەکە بە شێوەیەکى  درووست بیخەینەوە بەردەستى خوێنەران و مێژوونووسان، هەروەها وەڵامدانەوەى ئەو بۆچوونانەى کە گوایە بۆ یەکەم جار ئەم مزگەوتە لە لایەن عبداللە کوڕى عمرى خەتاب درووستکراوە. لەم توێژینەوەیدا شیکردنەوەمان بۆ ئەو تابلۆ بەردییە کردووە وەک ناسنامەیەکى شوێنەواریى و مێژووىی گرنگ ناسێنراوە.

Published

2024-08-04

Issue

Section

Articles

How to Cite

مێژووى نۆژەنکردنەوەى مزگەوتى خورماڵ لە تۆمارە شوێنەواریى و میژوویییەکاندا (بەردە نووسراوەکەى) مزگەوتەكەى خورماڵ بە نموونە. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 11. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/246