مێژووى نۆژەنکردنەوەى مزگەوتى خورماڵ لە تۆمارە شوێنەواریى و میژوویییەکاندا (بەردە نووسراوەکەى) مزگەوتەكەى خورماڵ بە نموونە
الكلمات المفتاحية:
مزگەوتى خورماڵ، بەڵگەنامەکان، ناوى خورماڵ، تابلۆ بەردییە نەخش کراوەکەى مزگەوتى گەورەى خورماڵالملخص
ئەم توێژینەوەیە تایبەتە بە مێژووى درووستبوونی مزگەوتى گەورەى خورماڵ و ناوى خورماڵ و گەڕان بەدواى بنەچەى ئەم ناوەدا و دیاریکردنى شوێنى جوگرافیایى ئەم شارە کە بەلاى زۆرێک لە توێژەرانەوە جێگاى پرسیارە، بۆ یەکلاکردنەى ئەم بابەتە سوودمان وەرگرتووە لە پاشماوە شوێنەوارییەکانى مزگەوتەکە و ئەو بەڵگەنامە و دەستنووسانەى کە باسى مێژوو و ناوى خورماڵیان کردووە، هەروەها دووبارە خوێندنەوەى ئەو تابلۆ بەردییەی کە باس لە مێژووى نۆژەنکردنەوەى مزگەوتى خورماڵ ئەکات، هەوڵ دراوە ئەو کەسایەتیانە یەکلا بکرێنەوە کە بۆ یەکەم جار ئەم مزگەوتەیان نۆژەنکردۆتەوە، بە پشت بەستن بەو چەند دێرە هۆنراوەیەى کە هەڵکۆڵراوە لە سەر بەردى بناغەى نوێکردنەوەى مزگەوتەکە بە خەتى نەستەعلیقى فارسیى، لەم هۆنراوەیەدا ناوى سێ کەسایەتى هاتووە کە فەرمانڕەواى وەخت بوون، ناوى سوڵتان سەلیمى عوسمانییی و سلێمان پاشاى بابانى و موسی بەگى قائیمقامى قەزاى گوڵعەنبەر هاتووە، ئەم سێ کەسایەتییە هەستاوەن بەکارى نۆژەنکردنەوەى مزگەوتەکە، و بۆ سەلماندنى ئەم راستیە پشت بەستراوە بە چەندین بەڵگەنامەى سەردەمى عوسمانیی کە باس لە رووداوەکانی ئەو سەردەمە ئەکات و بەڵگەنامەى تایبەت بە نۆژنکردنەوەى مزگەوتەکە دەری ئەخات ئەم مزگەوتە بەر لە چەند ساڵانێکى جیاواز نوژنکردنەوەى بۆ کراوە، هەروەها پارچە هۆنراوەکە لە زۆرێک لە سەرچاوەکاندا هەندێک لە وشەکانى بە هەڵە تۆمار کراوە، دووبارە هەوڵ دراوە لە رێگای خوێندنەوەى تابلۆ بەردییەکە بە شێوەیەکى درووست بیخەینەوە بەردەستى خوێنەران و مێژوونووسان، هەروەها وەڵامدانەوەى ئەو بۆچوونانەى کە گوایە بۆ یەکەم جار ئەم مزگەوتە لە لایەن عبداللە کوڕى عمرى خەتاب درووستکراوە. لەم توێژینەوەیدا شیکردنەوەمان بۆ ئەو تابلۆ بەردییە کردووە وەک ناسنامەیەکى شوێنەواریى و مێژووىی گرنگ ناسێنراوە.