رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە بەڕێوەبردنی قەیراندا - دامەزراوە ناحوکومییەکان وەک نموونە

Authors

  • رێبین فلاح احمد بەشی راگەیاندن-کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان-زانکۆی سلێمانی Author
  • پ.ی.د. لانە صابر محمد سعید بەشی راگەیاندن-کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان-زانکۆی سلێمانی Translator

Keywords:

پەیمانگای هەوڵیری ناحوکومیی, پەیوەندییە گشتییەکان, بەڕێوەبردنی قەیران, دامەزراوە ناحوکومییەکان

Abstract

ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژیینەوەیە بریتییە لە دیاریکردنی رۆڵ و گرنگترین چالاکی پەیوەندییە  گشتییەکان، لە هەر قۆناغێک لە قۆناغەکانی بەڕێوەبردنی قەیران لە دامەزراوە ناحوکومییەکاندا و، دەستنیشانکردنی گرفتەکانی پەیوەندییە گشتییەکان لە بەڕێوەبردنی قەیران. ئەم توێژینەوەیە لە جۆری وەسفیی – رووپێوییە،  توێژەر بەمەبەستی بەدەستهێنانی داتا و زانیاریی ی ورد و پێویست سەبارەت بە بابەتی توێژینەوە میتۆدی رووپێویی بەکارهێناوە، نموونەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە کارمەندان و مامۆستایانی (پەیمانگەی هەولێری ناحوکومیی)، کە لە چل (٤٠) مامۆستا و فەرمانبەر پێکهاتبوون، بیست و سێ (٢٣) لە سامپڵی توێژینەوەکە مامۆستا بوون و حەڤدە (١٧)یشیان فەرمانبەر و ستاف. کێشەی سەرەکیی توێژینەوەکە بریتییە لە ناڕوونییی رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە بەرێوەبردنی قەیران لە هەر سێ قۆناغیدا (پێش روودان، لە کاتی روودان دا و لە دوای روودان دا) لە دامەزراوە ناحوکومییەکاندا، کە پەیمانگەی هەولێری ناحوکومیی وەک دیراسە حالە وەرگیراوە. لە دەرئەنجامدا دەرکەوت ، کە پەیوەندییە گشتییەکان لە پێش روودانی قەیراندا بەرێژەی  (٨٠%) گرنگییان بە کردنی توێژینەوە و راپرسیی داوە، لە کاتی روودانی قەیراندا پەیوەندییە گشتییەکان زیاتر بایەخی داوە بە ئاگادارکردنەوەی کارگێڕیی  دامەزراوەکە و کارمەندانی بەرێژەی  (٧٥%). لە دوای قەیرانیشدا پەیوەندییە گشتییەکان بەرێژەی ەکی بەرز (٧٥%) بایەخیان داوە بە هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە درووستبوونەوەی قەیران. لە ئەنجامی ئەو راپرسیییەی کە کراوە، ئەوە روون ئەبێتەوە، کە بەڕێوەبردنی قەیران لە (پەیمانگەی هەولێری ناحوکومیی) لە قۆناغی پێش روودان دا و لە دوای روودان دا، توانراوە بە شێوەیەکی زۆر باش و بە ئاستێکی زۆر بەرز لەلایەن دامەزراوەکە و بەشی پەیوەندییە  گشتییەکانی دامەزراوەکەوە بەڕێوە ببرێت، واتە لە قۆناغی کاتی روودانی قەیراندا، هێواشتر و لاوازتر بەراورد بەو دوو قۆناغەی تر ئەتوانرێت قەیرانەکە بەڕێوە ببرێت. 

Published

2024-08-08

Issue

Section

Articles

How to Cite

رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە بەڕێوەبردنی قەیراندا - دامەزراوە ناحوکومییەکان وەک نموونە. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 1. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/290