رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە بەڕێوەبردنی قەیراندا - دامەزراوە ناحوکومییەکان وەک نموونە
الكلمات المفتاحية:
پەیمانگای هەوڵیری ناحوکومیی، پەیوەندییە گشتییەکان، بەڕێوەبردنی قەیران، دامەزراوە ناحوکومییەکانالملخص
ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژیینەوەیە بریتییە لە دیاریکردنی رۆڵ و گرنگترین چالاکی پەیوەندییە گشتییەکان، لە هەر قۆناغێک لە قۆناغەکانی بەڕێوەبردنی قەیران لە دامەزراوە ناحوکومییەکاندا و، دەستنیشانکردنی گرفتەکانی پەیوەندییە گشتییەکان لە بەڕێوەبردنی قەیران. ئەم توێژینەوەیە لە جۆری وەسفیی – رووپێوییە، توێژەر بەمەبەستی بەدەستهێنانی داتا و زانیاریی ی ورد و پێویست سەبارەت بە بابەتی توێژینەوە میتۆدی رووپێویی بەکارهێناوە، نموونەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە کارمەندان و مامۆستایانی (پەیمانگەی هەولێری ناحوکومیی)، کە لە چل (٤٠) مامۆستا و فەرمانبەر پێکهاتبوون، بیست و سێ (٢٣) لە سامپڵی توێژینەوەکە مامۆستا بوون و حەڤدە (١٧)یشیان فەرمانبەر و ستاف. کێشەی سەرەکیی توێژینەوەکە بریتییە لە ناڕوونییی رۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە بەرێوەبردنی قەیران لە هەر سێ قۆناغیدا (پێش روودان، لە کاتی روودان دا و لە دوای روودان دا) لە دامەزراوە ناحوکومییەکاندا، کە پەیمانگەی هەولێری ناحوکومیی وەک دیراسە حالە وەرگیراوە. لە دەرئەنجامدا دەرکەوت ، کە پەیوەندییە گشتییەکان لە پێش روودانی قەیراندا بەرێژەی (٨٠%) گرنگییان بە کردنی توێژینەوە و راپرسیی داوە، لە کاتی روودانی قەیراندا پەیوەندییە گشتییەکان زیاتر بایەخی داوە بە ئاگادارکردنەوەی کارگێڕیی دامەزراوەکە و کارمەندانی بەرێژەی (٧٥%). لە دوای قەیرانیشدا پەیوەندییە گشتییەکان بەرێژەی ەکی بەرز (٧٥%) بایەخیان داوە بە هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە درووستبوونەوەی قەیران. لە ئەنجامی ئەو راپرسیییەی کە کراوە، ئەوە روون ئەبێتەوە، کە بەڕێوەبردنی قەیران لە (پەیمانگەی هەولێری ناحوکومیی) لە قۆناغی پێش روودان دا و لە دوای روودان دا، توانراوە بە شێوەیەکی زۆر باش و بە ئاستێکی زۆر بەرز لەلایەن دامەزراوەکە و بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی دامەزراوەکەوە بەڕێوە ببرێت، واتە لە قۆناغی کاتی روودانی قەیراندا، هێواشتر و لاوازتر بەراورد بەو دوو قۆناغەی تر ئەتوانرێت قەیرانەکە بەڕێوە ببرێت.