بە بازاڕکردن له‌ هونه‌ری شێوەکارییی دا

Authors

  • م.د. ئاوات سعید فتاح گرافیك دیزاین- هونه‌ره‌جوانه‌كان-زانكۆی سلێمانی-هه‌رێمی كوردستانی/عیراق Author
  • م.د. شیروان علی حمه‌خان گرافیك دیزاین- هونه‌ره‌جوانه‌كان-زانكۆی سلێمانی-هه‌رێمی كوردستانی/عیراق Translator

Keywords:

بە بازاڕکردن, به‌بینه‌ركردن, سیاسه‌تی كلتووریی, گه‌له‌ریی, دامه‌زراوه‌ هونه‌رییه‌كان

Abstract

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بەسەرکردنەوەیەکی زانستییانەیە‌ لە ‌بابه‌تی بە بازاڕکردن له‌ بواری هونه‌ری شێوه‌یی دا و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌م پرسه‌ به‌ نێوه‌نده‌ کلتووریی و رۆشنبیریه‌كانه‌وه‌، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی دوالیزمی پێكبه‌ستوودا، به ‌ئامانجی گه‌یشتن به‌ بیرۆكه‌ی نوێ و كاریگه‌ر له‌ پێناسه‌ی «به ‌بینه‌ركردنه‌وه‌ی كاری هونه‌ریی له‌ كات و زه‌مه‌ن و سنووری جیاواز»دا. لایه‌نێكی تری توێژنه‌وه‌كه‌ بۆ باسكردنه‌ له‌ تاوگەی مێژوویی و هزری فه‌لسه‌فیی بە بازاڕکردن، له‌ دامێنی شۆڕبوونه‌وه‌ قۆناغكارییه‌كانی بیری كۆن و نوێ و هاوچه‌رخدا، به‌ مه‌به‌ستی بەسداریی هونەرمەند خۆی لە رێی ده‌رخستنی توناكانیەوە له‌ سه‌رنجڕاكێشی كریاڕ و بینه‌ری كاره‌كانیدا. له‌ گۆشه‌یه‌كی تردا توێژینه‌وه‌كه‌ بابه‌تی پروپاگه‌نده‌ وه‌ك به‌هایه‌كی ستراتیجیی و ئابووریی بۆ بە بازاڕکردنی كاری هونه‌ریی ئەخاتە بۆته‌ی شیكاریی و راڤه‌كاریی زانستییی ره‌خنه‌ییه‌وه‌ و هه‌ڵێنجاندنی ئاماژە‌ی‌ گرنگ و پێویستی تێدا دەرئه‌خات و، له‌هه‌مان كاتدا تیشك ئەخاتە سه‌ر كرده‌ی  بە بازاڕکردن وه‌ك هێزێكی كار له‌ هونه‌ری شێوەکاریییدا. له‌‌ چوارچێوه‌یه‌ی وتاری به‌باسكردن له‌  دامه‌زراوه‌ی باوهاوس و گرنگیی له‌ بازاری كاری هونه‌ری شێوەکاریییدا، ته‌وه‌رێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌ گوتاری بە بازاڕکردنه‌ له‌ هێزی كاری فێرخوازان و هونه‌رمه‌دانی شێوەکاریییدا و، خوێندنه‌وه‌ تێفكرینی به‌ بە بازاڕکردن و گرنگی به‌كاربردن له‌ به‌خششی كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنه‌ و پاشمۆدێرنه‌دا. له ‌رووی لایه‌نی بە‌ده‌‌ستخستنی زانیاریی گریمانه‌ییدا، توێژینه‌وه‌كه رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی تیادا فه‌راهه‌م كراوه‌  و، له‌ كۆتاییدا به‌ زانیاریی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌سنیشانكراوه‌، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ رۆشنكردنی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌ كێشه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌وه‌ ده‌رهاویشته‌ی بابه‌تی سه‌ره‌كیی‌ بوونه‌ته‌وه‌ .  

Published

2024-08-10

Issue

Section

Articles

How to Cite

بە بازاڕکردن له‌ هونه‌ری شێوەکارییی دا . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 3. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/312