بە بازاڕکردن له هونه‌ری شێوەکارییی دا
الكلمات المفتاحية:
بە بازاڕکردن، بهبینهركردن، سیاسه‌تی كلتووریی، گه‌له‌ریی، دامه‌زراوه هونهرییهكانالملخص
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بەسەرکردنەوەیەکی زانستییانەیە لە بابه‌تی بە بازاڕکردن له بواری هونه‌ری شێوه‌یی دا و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌م پرسه به نێوه‌نده کلتووریی و رۆشنبیریهكانهوه، له په‌یوه‌ندیه‌كی دوالیزمی پێكبهستوودا، به ئامانجی گه‌یشتن به بیرۆكه‌ی نوێ و كاریگه‌ر له پێناسه‌ی «به بینهركردنهوهی كاری هونه‌ریی له كات و زه‌مه‌ن و سنووری جیاواز»دا. لایه‌نێكی تری توێژنه‌وه‌كه بۆ باسكردنه له تاوگەی مێژوویی و هزری فه‌لسه‌فیی بە بازاڕکردن، له دامێنی شۆڕبوونه‌وه قۆناغكارییهكانی بیری كۆن و نوێ و هاوچه‌رخدا، به مه‌به‌ستی بەسداریی هونەرمەند خۆی لە رێی ده‌رخستنی توناكانیەوە له سه‌رنجڕاكێشی كریاڕ و بینه‌ری كاره‌كانیدا. له گۆشه‌یه‌كی تردا توێژینه‌وه‌كه بابه‌تی پروپاگه‌نده وه‌ك به‌هایه‌كی ستراتیجیی و ئابووریی بۆ بە بازاڕکردنی كاری هونه‌ریی ئەخاتە بۆته‌ی شیكاریی و راڤه‌كاریی زانستییی ره‌خنه‌ییه‌وه و هه‌ڵێنجاندنی ئاماژەی گرنگ و پێویستی تێدا دەرئهخات و، له‌هه‌مان كاتدا تیشك ئەخاتە سه‌ر كرده‌ی بە بازاڕکردن وه‌ك هێزێكی كار له هونه‌ری شێوەکاریییدا. له چوارچێوه‌یه‌ی وتاری به‌باسكردن له دامه‌زراوه‌ی باوهاوس و گرنگیی له بازاری كاری هونه‌ری شێوەکاریییدا، ته‌وه‌رێكی تری توێژینه‌وه‌كه گوتاری بە بازاڕکردنه له هێزی كاری فێرخوازان و هونه‌رمه‌دانی شێوەکاریییدا و، خوێندنه‌وه تێفكرینی به بە بازاڕکردن و گرنگی به‌كاربردن له به‌خششی كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنه و پاشمۆدێرنهدا. له رووی لایه‌نی بەدهستخستنی زانیاریی گریمانه‌ییدا، توێژینه‌وه‌كه رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی تیادا فه‌راهه‌م كراوه و، له كۆتاییدا به زانیاریی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه دهسنیشانكراوه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رۆشنكردنی ئه‌و پرسیارانه‌ی له كێشه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌وه ده‌رهاویشته‌ی بابه‌تی سه‌ره‌كیی بوونه‌ته‌وه .