ستراتیژی کارکردنی زمانی تەکنۆلۆژیا پەیوەست بە تیۆری بۆشاییە ئاوەزییەکانەوە
Keywords:
شارستانییەت, رەگەزەکان, ڕەهەندە مێژووییەکانAbstract
م توێژینەوەیە دەستنیشانی هەل و مەرجەکانی رەهەندە مێژووییەکان ئەکات لە تایبەتمەندکردنی ئەو رەگەزانەدا کە شارستانێتییەکان لە یەکتری جیا ئەکاتەوە. ئەمەش پەیوەستە بە هۆکاری گرنگی بابەتیی کە رەهەندی مێژوویی شارستانییەت و ڕەگەزەکانی لە ڕوانگەیەکی زانستییانەوە شەنوکەو ئەکرێت، بە تایبەتی وەک خواستێکی هەنووکەیی بۆ ئاگاداربوون لە چۆنییەتی سەرهەڵدانی چەمکەکە و ڕەگەزەکانی ، لەم سۆنگەوە لە تەوەرەی یەکەمی توێژینەوەکەدا سەرەتا بۆ گەیشتن بە واتاو مەبەستی چەمکی شارستانییەت، شیکردنەوە بۆ واتای چەمکەکە کراوە بە پێی بەکارهێنانەکانی لە ڕێگەی فەرهەنگەکانی زمان وبە پێی زمانە جیاوازەکان و شوێنگەی سەرهەڵدانی چەمکەکە، دواتر دید و بۆچوون و تێگەیشتنی زانایان و بیرمەندان و شارەزایانی بوارەکە سەبارەت بە چەمکی شارستانییەت خراوەتە ڕوو، رەهەندی مێژووی سەرهەڵدان و شیوەی بەکارهێنانی چەمکەکەش بە پێی مێژووی سەرهەڵدانی و بەکارهێنانی شڕۆڤەی مێژوویانەی بۆ کراوە، بە هەمان شێوە ڕەگەزەکانی شارستانییەتیش بە پێی بەکارهێانی جیاواز لە زمانەکان و شوێنگەی بەکارهێنانیان شیکراوەتەوە.
لە دەستپێکی تەوەرەی دووەمدا دید و بۆچوونی زانایان و فەیەلەسوف و بیرمەندان دەربارەی رەگەزەکانی شارستانیەت ڕوونکراوەتەوە، کە لە سەر هەندێ لە ڕەگەزەکان کۆدەنگییان هەیەو لەسەر هەندێکیشیان جیاوازن، ئەمەو ڕوانگەی جیاوازی چەندێتی ڕەگەزەکانیش ڕوونکراوەتەوە ، دواجار جیاوازی ڕەگەزەکان بە پێی شارستانییەتە جیاوازەکان ڕاڤەکراوە، هەرچەندە لە توێژیینەوەکەدا ڕەگەزەکان بە پێی ئەو جیاوازییانە پۆلێن نەکراون، بەڵکو بە پێی دیدی زانایان فەیلەسوف و بیرمەندان باسیان لێوە کراوە.