ستراتیژی کارکردنی زمانی تەکنۆلۆژیا پەیوەست بە تیۆری بۆشاییە ئاوەزییەکانەوە

المؤلفون

  • علی عبدلرحمن خدر بەشی مێژوو، فاکەڵتی پەروەردە، زانکۆی کۆیە المؤلف
  • مەهدی عثمان حسين بەشی مێژوو، فاکەڵتی پەروەردە، زانکۆی کۆیە مترجم

الكلمات المفتاحية:

شارستانییەت، رەگەزەکان، ڕەهەندە مێژووییەکان

الملخص

م توێژینەوەیە دەستنیشانی هەل و مەرجەکانی رەهەندە مێژووییەکان ئەکات لە تایبەتمەندکردنی ئەو رەگەزانەدا کە شارستانێتییەکان لە یەکتری جیا ئەکاتەوە. ئەمەش پەیوەستە بە هۆکاری گرنگی بابەتیی کە رەهەندی مێژوویی شارستانییەت و ڕەگەزەکانی لە ڕوانگەیەکی زانستییانەوە شەنوکەو ئەکرێت، بە تایبەتی وەک خواستێکی هەنووکەیی بۆ ئاگاداربوون لە چۆنییەتی سەرهەڵدانی چەمکەکە و ڕەگەزەکانی ، لەم سۆنگەوە لە تەوەرەی یەکەمی توێژینەوەکەدا سەرەتا بۆ گەیشتن بە واتاو مەبەستی چەمکی شارستانییەت، شیکردنەوە بۆ واتای چەمکەکە کراوە بە پێی بەکارهێنانەکانی لە ڕێگەی فەرهەنگەکانی زمان  وبە پێی زمانە جیاوازەکان و شوێنگەی سەرهەڵدانی چەمکەکە، دواتر دید و بۆچوون و تێگەیشتنی زانایان و بیرمەندان و شارەزایانی بوارەکە سەبارەت بە چەمکی شارستانییەت خراوەتە ڕوو، رەهەندی مێژووی سەرهەڵدان و شیوەی بەکارهێنانی چەمکەکەش بە پێی مێژووی سەرهەڵدانی و بەکارهێنانی شڕۆڤەی مێژوویانەی بۆ کراوە، بە هەمان شێوە ڕەگەزەکانی شارستانییەتیش بە پێی بەکارهێانی جیاواز لە زمانەکان و شوێنگەی بەکارهێنانیان شیکراوەتەوە.
          لە دەستپێکی تەوەرەی دووەمدا دید و بۆچوونی زانایان و فەیەلەسوف و بیرمەندان دەربارەی رەگەزەکانی شارستانیەت ڕوونکراوەتەوە، کە لە سەر هەندێ لە ڕەگەزەکان کۆدەنگییان هەیەو لەسەر هەندێکیشیان جیاوازن، ئەمەو ڕوانگەی جیاوازی چەندێتی ڕەگەزەکانیش ڕوونکراوەتەوە ، دواجار جیاوازی ڕەگەزەکان بە پێی شارستانییەتە جیاوازەکان ڕاڤەکراوە، هەرچەندە لە توێژیینەوەکەدا ڕەگەزەکان بە پێی ئەو جیاوازییانە پۆلێن نەکراون، بەڵکو بە پێی دیدی زانایان فەیلەسوف و بیرمەندان باسیان لێوە کراوە.

منشور

2024-10-29

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

ستراتیژی کارکردنی زمانی تەکنۆلۆژیا پەیوەست بە تیۆری بۆشاییە ئاوەزییەکانەوە. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/391