شیكردنه‌وه‌ی شوێنی ژاوه‌ژاوی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی ‌شاری رواندز به ‌به‌كارهێنانی سیسته‌می زانیاریی جوگرافیایی (GIS)

Authors

  • د پاکیزە عزیز سعید بەشی جوگرافیا، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق Author
  • م ی رزگار محمد عوسمان هەنارەیی بەشی جوگرافیا، کۆلێجی ئاداب، زانکۆی سۆران، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق Author

Keywords:

شیكردنه‌وه‌ی شوێنی, پیسبوونی ژاوه‌ژاو, شاری رواندز, سیسته‌می زانیاری جوگرافیایی (GIS).

Abstract

گرفته‌ ژینگه‌ییه‌كان له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆدا گۆشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌ لێكۆلینه‌وه‌ ئه‌كادیمییه‌كان داگیركردووه‌ و رۆژ دوای رۆژ ئه‌م گۆشه‌یه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت، به‌هۆكاری زیادبوونی گرفته‌كان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ك و ده‌ركه‌وتنی زیاتری كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌ زیندووه‌كانی دیكه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌. له‌م روانگه‌یه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گرفتێكی ژینگه‌یی تایبه‌ت، وه‌ك گرفتی پیسبوونی ژاوه‌ژاو به‌كارهێنانی ته‌كنیكه‌كانی سیسته‌می زانیاری‌ جوگرافیایی (GIS) بایه‌خێكی زیاتر په‌یدا ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ شارێكی وه‌ك رواندز كه‌ مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگی راكێشانی گه‌شتیارانه‌و توانستی زۆری گه‌شتوگوزاری تێدا به‌دی ده‌كرێت.
ئامانجی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ بریتییه له‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوگرافییانه‌ بۆ دابه‌شبوونی پیسبوونی ژاوه‌ژاو له‌سه‌نته‌ری شاری رواندز و به‌به‌كارهێنانی ته‌كنیكه‌كانی سیسته‌می زانیاری جوگرافی، له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ده‌ستنیشانكردنی باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان. له‌سۆنگه‌ی گه‌یشتن به‌ ئامانج، لێكۆڵینه‌وه‌كه دابه‌شی سه‌ر سێ ته‌وه‌ره‌ كراوه‌‌، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م، بریتییه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ تیایدا هه‌ریه‌ك له‌ چه‌مك و زاراوه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كان روونكراوه‌ته‌وه‌، ته‌وه‌ری دووه‌م بریتییه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌، ته‌وه‌ری سێیه‌میش ته‌رخانكراوه‌ بۆ ئه‌نجام و گفتوگۆ تیایدا شیكردنه‌وه‌ی شوێنی  بۆ ئاسته‌كانی ژاوه‌ژاو، به‌راوردكردنیان به‌ یاسا به‌ركاره‌كان كراوه‌، لیكۆڵینه‌وه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ژاوه‌ژاو له‌ شاری رواندز 12-18 دیسیبڵ له‌به‌رزترین سنووری رێگه‌پێدراو به‌گوێره‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان زیاتره‌.

Published

2024-07-30

Issue

Section

Articles

How to Cite

شیكردنه‌وه‌ی شوێنی ژاوه‌ژاوی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی ‌شاری رواندز به ‌به‌كارهێنانی سیسته‌می زانیاریی جوگرافیایی (GIS). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 8. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/6